به بۆنه‌ی 19 هه‌مین سـاڵیادی دامه‌زراندنی به‌شـی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، دکتۆر کرمانج گوندی پڕۆفیسۆر له زانکۆی ته‌نسی ئیستێت، له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر کهرهیم له‌و باره‌یه‌وه گوتی هه‌بوونی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به زمانی کوردی بۆ خۆی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی جدی بوو نه‌ک هه‌ر بۆ به‌کارهێنانی زمانی کوردی له‌و وڵاتانه‌ی که نکۆڵی له بوونی کوردی ده‌کرێت به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش بۆ زیندوو ڕاگرتنی زمانی کوردی بایه‌خێکی گرنگی هه‌بوو، چونکه هه‌بوونی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به زمانی کوردی مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و زمانه له‌سه‌ر ئاستئ جیهاندا حیسابێکی گه‌وره‌تری بۆ ده‌کرێت، گه‌وره‌تر له‌وه‌ی که وڵاته‌کانی داگیرکه‌ری کوردستان بۆ میلله‌تی کورد و زمانی کوردی ده‌یکه‌ن
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:30 خوله‌كه.