هه‌وڵ و کۆششی ڕێبه‌رانی دیموکرات و کۆمارییه‌کان به‌رده‌وامه بۆ گه‌یشتنه ڕێکه‌وتنێک بۆ خۆ لادان له دواکه‌وتنی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵام دوا مۆله‌ته‌که‌ی که 2 ی مانگی هه‌شته هه‌ر وانزیک ده‌بێته‌وه و پێناچێت بگه‌نه ڕێکه‌وتن.
دکتۆر کرمانج گوندی پروفیسۆر له زانکۆی ته‌نسی سته‌یت له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئه‌گه‌ر هه‌تا 2 ی مانگی هه‌شت سنوری وه‌رگرتنی قه‌رز به‌رفراوان نه‌که‌ن ئه‌مه‌ریکا نه‌ک هه‌ر ناتوانێت موچه‌ی کارمه‌نده‌کانی خۆی بدات به‌ڵکو ناتوانێت موچه‌ی خانهنشینبووهکانیش که ملیۆنان که‌سن بدات که له سێی مانگ موچه‌یان بۆ ده‌چێت، جا ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌یدا نه‌کرێت ئه‌وا ئه‌مه‌ریکا هه‌ره‌س ده‌هێنێت هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش تووشی شکستێکی زۆر ناهه‌موار ده‌بێت. دکتۆر کرمانج ده‌شڵێت له‌به‌ر ئه‌وه من پێموانیـیه کۆنگرێس له دوا قۆناغدا ئه‌و ململانێیه‌ی که ئێستا له‌گه‌ڵ کۆشکی سپی ده‌یکات درێژه‌ی پێبدات
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:44 خوله‌كه.