کۆمارییەکانی هاوپەیمانی سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەڵێن کە پلانیان هەیە بۆ ڕەتکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردن کە لە بەرژەوەندی جۆو بایدن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراون کاتێک لە 6ی مانگی 1 کۆدەبنەوە، لە کۆتا پرۆسەی درێژخایانی واژۆکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.
هاوکات سەرۆک ترامپ فشاری خستبووە سەر کاربەدەستانی ولایەتی جۆرجیا بۆ "دۆزینەوە"ی دەنگی پێویست بۆ هەڵوەشاندنەوەی بردنەوەی بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو ویلایەتەدا.
دکتۆر سەڵاحەدین ئەحمەد، پرۆفیسۆری سیاسەت لە یونیەن کۆلیج لە شاری نیویۆرک گوتی داهاتووی نەریتە دیموکراسیەکان لە ئەمەریکا لە مەترسیدایە. ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمە یەکەمجارە ئەمەریکییەکان شاهیدی ئەو جۆرە جموجۆڵەن و دەکرێت زیانێکی گەورە لەدیموکراسی ئەمەریکا بدەن.