پاش ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەندرا لە نێوان هێزەکانی یەپەگە و چەند گروپێـکی سەر بە لەشکری سوریای ئازاد لە دەرەوەی عەفرین، وا ماوەی دوو ڕۆژە دەنگی تەقە و تەقینەوە لە دەوروبەری عەفرین نابیسترێت.
لە لایەکی دیکە گەمارۆی سەر عەفرین لابراوە و ڕێگە سەرەکیـیەکانی عەفرین بۆ ئعزاز و حەلەب کراونەتەوە لە بەردەم ناردنی سووتەمەنی و پـێداویستیـیەکانی دیکەی ڕۆژانەی خەڵکی.
ئامینە مستۆ پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە عەفرین لەم بارەیەوە وتووێژی لەگەڵ فورات خەلیل گوتەبێژی یەپەگە لە عەفرین کردووە.