Accessibility links

میسڕ نیگەرانە لە سەرکەوتنی ئیسلامییەکان لە سوریا


سەرۆکی میسڕ عەبدلفەتاح ئەلسیسی
سەرۆکی میسڕ عەبدلفەتاح ئەلسیسی

سەرکەوتنی ئیسلامییەکان لە سوریا و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو وڵاتە وایکردووە میسڕ نیگەران بێت و بە وریاییەوە بیر لە پەیوەندییەکانی داهاتووی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بکاتەوە، ئەمەش چەندین ساڵ دوای ئەوەی سەرۆکی میسڕ عەبدلفەتاح ئەلسیسی برایەتی موسوڵمانانی لە میسڕ لەسەر دەسەڵات دوورخستەوە.

میسڕ لە دوایین ساتەکاندا پشتیوانی لە بەشار ئەسەدی سوریا کرد، لە کاتێکدا کە ئێستا تەحریر ئەلشامی ئیسلامی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی گرتووەتە دەست، میسڕ نیگەرانە لەو کاریگەرییانەی کە دەکرێت ئەو گۆڕانکارییە هەیبێت.

بەڕێوبەری پڕۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناوەندی ویڵسن لە واشنتن مێریسا خورما دەڵێت "بۆ میسڕ، ئەمە نیگەرانی دروست دەکات، بە تایبەتی بەهۆی مێژووی برایەتی موسوڵمانانەوە لە وڵاتەکەدا."

چەندین وڵاتی دیکەی عەرەبی بە خێرایی دەستییان بە پەیوەندی کرد لەگەڵ بەرپرسە نوێیەکاندا لە دیمەشق، بەڵام قاهیرە وریاتر بووە لەو بارەیەوە.

لە کاتێکدا کە سێ ڕۆژ پێش دوورخستنەوەی بەشار ئەسەد میسڕ پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئەسەد ڕاگەیاند، وەزیری دەرەوەی میسڕ بەدر عەبدڵاتی سێ هەفتە چاوەڕێی کرد پێش ئەوەی پەیوەندی بە هاوتا نوێیە سوریاییەکەیەوە بکات و داوای لە بەرپرسانی نوێی سوریا کرد "گشتگیر" بن.

وەزیری دەرەوەی سوریا ئەسەد ئەلشیبانی پەیوەندییە تەلەفونییەکەی پشتڕاست کردەوە و وتی دوو وڵاتەکە ڕۆڵێکی هاوبەشییان هەیە "لە هێنانەدی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا."

وەزارەتی دەرەوەی میسڕ وتی ڕۆژی شەممە فڕۆکەیەکی یارمەتییەکانی میسڕ گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی دیمەشق و یەکەمین یارمەتییە مرۆییەکانی قاهیرەی گەیاندووەتە سوریا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG