Accessibility links

میسر دەڵێت کارمەندێکی باڵیۆزخانەکەیان لە سودان کوژراوە


وەزارەتی دەرەوەی میسر دەڵێت یاریدەدەری وابەستەی کارگێڕی باڵیۆزخانەی میسر لە خەڕتومی پایتەختی سودان کوژراوە، ئەوەش لە نێوەندی شەڕەکەی ناو ئەو وڵاتەدا.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " موحەمەد ئەل غەڕاوی لە کاتێکدا بە ئوتومبێلەکەی بەرەو باڵیۆزخانەکە دەڕۆیشت بۆ بە دواداچوون بە ڕێکارەکانی گواستنەوەی ئەو میسڕییانەدا کە لە سودان گیرییان خواردووە کوژراوە."

سوپای سودان کە سەرەتا لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی یاریدەدەرێکی وابەستەی سەربازیی میسڕی بڵاوکردەوە، بەیاننامەکەی گۆڕی و وتی یاریدەدەرێکی وابەستەی کارگێڕی میسر بەهۆی تەقەی هێزە نیمچە سەربازییەکانەوە کوژراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG