Accessibility links

لە هەولێر دادگاییکردنی پێنج چالاکوان و مامۆستای پارێزگای دهۆک بۆ کاتێکی تر دواخر


دادگاییکردنی پێنج لە چالاکوان و مامۆستایانی پارێزگای دهۆک لە هەولێر بەڕێوەچوو بەڵام سەرۆکایەتی دادگا دانیشتنەکەی بۆ کاتێکی تر دواخست.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رێباز وسو یەکێک لە پارێزەرانی ئەو پێنج ڕاگیراوە دەڵێت" ئەمڕۆ بەهۆی زۆری داواکان و دواکەوتنی کاتەکە لە لایەن سەرۆکایەتی دادگاوە دانیشتنەکە بۆ کاتێکی تر دواخرا دووپات دەکەینەوە هەموو ڕاگیراوان لە ڕووی یاساییەوە مەوقفێکی زۆر بەهێزیان هەیە و هیچ بەڵگەیەکی یاساییان لەسەر نییە کە هیچ تاوانێکیان ئەنجامدابێت".

دانیشتنی ئەو پێنج چالاکوان و مامۆستایە بە کراوەیی بووە و تێیدا هەریەک لە ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی جیهانی و نوێنەری یۆنامی و ئەنجومەنی ئاسایش و شاندێک کە لە دوازدە پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنە جیاجیان پێکهاتبوون ئامادەبوونیان هەبوو، هەلز ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستانی عێراق بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" لە دادگا دوازدە پەرلەمانتار بەشداربوون و نوێنەری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و نوێنەری یونامی و نوێنەری ئەنجومەنی ئاسایشیش لە دادگا ئامادەبوون و تا رادەیەکی باش وەکو رێکاری یاسایی و کارگێڕی و دادگایی باشن و ئەوەی دەمێنێتەوە بڕیاری کۆتایی دادگایە".

کەسوکاری ڕاگیراوان لە دادگا ئامادەببون و بەهیوای ئەوەبوون کە دادگا بڕیاری ئازادکردنی ئەو پێنج کەسە بدات، کچی یەکێک لەو ڕاگیراوانە بەناوی گوڤەند سلێمان بۆ دەنگی ئەمەریکا ووتی" یازدە مانگە باوکی خۆمم نەبینیوە و داوای ئازادکردنی دەکەم".

جێی باسە ئەمڕۆ دادگاییکردنی هەریەک لە دکتۆر عومەر خالید مامۆستای زانکۆ و ئەندازیار فرسەت ئەحمەد و مامۆستا جەمال خەلیل و سلێمان کەمال خانەنشین و مامۆستا سلێمان موسا لە دادگای هەولێر بەڕێوەچوو بە تومەتی ئەوەی کە کاری سیخۆڕیان کردووە و هەوڵی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەییان داوە و کەسوکاری ئەو ڕاگیراوانەش ئەو تومەتانە ڕەت دەکەنەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:49 0:00


XS
SM
MD
LG