Accessibility links

وتەبێژی پـۆلیسی هەولێر: کەسێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی شایـیەکە گیانی لەدەست دا


دوو کەس دەبنە قوربانی کێشەیەکی نێوان دوو بنەماڵە لە نێو شاهیەکی بووک گواستنەوەدا و چواری تریش بریندار دەبن هۆکارەکەشی وەک وتەبێژی پۆلیس دەڵێت لەسەر سەرچۆپی شاهیەکە بووە سەرەتا دوو کەس بووەتە دەمەقاڵیان دواتر کێشەکە گەورەتر بووە و شەڕە تەقە درۆست بووە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت لە یەکێک لە هۆڵەکانی بوونەکانی بووک گواستنەوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا و چواری تریش برینداربوون و ئەو دوو کەسەی کە گیانیان لە دەستداوە بە ناوەکانی هەیسەم عەسکەر و زوهێر جەعفەر بووە ، لە گرتە ڤیدیۆکاندا دیارە سەرەتای کێشەکان کە درۆست دەبێت و ئاڵۆزی دەکەوێتەوە نێوان دوو بنەماڵە لە سەر کێشەی سەرچۆپی بووە دواتر ئەو دوو کەسە بۆ خو دەربازکردن لەو شوێنە دێنە دەرەوەی هۆڵی بووک گواستنەوە دەبیتە هۆی ئەوەی کە چەک لە نێو ئوتومبێلەکانیان دەربکەن و تەقە بکەن، ئەو دوو کەسەشی کە ڕایانکردووە لە پشترا پێیان کەوتووە بەداخەوە بوونەتە قوربانی وئەوان پەڕاوی لێکولینەوەیان کردووتەوە هەروەها لە ڕێگای گرتە ڤیدیۆیەکان و لە رێگای کامیراکانی چاودێری هەر کەسێک پەیوەندی هەبێت دوور یان نزیک دەبێت ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵدا بکریت ئیجرائاتەکانیش بەو شێوەیە دەبێت کە یاسا دەیەوێ تاکو یاسا سەروەر بێت و هەر کەسێک تەقەی کردبێت ئەوان ڕووبەڕووی دادگای دەکەنەوە .

بە پێی لێکولینەوەی پۆلیس ئەو ڕووداوە لە سەر سەر چوپی بووە یاخود کێشەی تریان هەبووە ئەو دوو بنەماڵەیە ؟

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت یەکەمینجار لە سەر سەر چۆپی بووە دوو کەس دەبێتە دەمەقاڵیان بە شەڕ هاتینە بە دەست واتا بە بۆکس دواتر یەکێک لەوانە دەمانچەی پێ بووە لە ناو هۆلەکە تەقەی هەوایی کردووە دواتر ئەو ئاریشەیە گەورەتر بووە لە ناو هۆڵەکە هاتوونەتە دەرەوە ئەو دوو بنەماڵەیە شەڕیان بەردەوام بووە تاکو گەیشتوونەتە ئۆتومبێلەکانی خویان چەکیان بەکارهێناوە و بووەتە هۆی ئەوەی کە چەکی گەورە بەکاریانهێناوە

ماوەکانی ڕابردوو پۆلیسی هەولێر دەستی بە گەڕان و پشکنین کرد بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە چەکی بێ مولەت و ئوتومبێلی بێ ژمارە بەکاردێنن ، ڕومی هەرکی برای هەیسەم هەرکی دەڵیت ئوتومبێلی بێ ژمارە و چەکی زور لەو شوێنە هەبووە ئایا بۆچی تا ئێستا پۆلیس دەستگیری نەکردوون ؟

ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە نەبووە دەتوانین باشتر بڵێین کە ئەگەر لە گرتە ڤیدیویەکانیش تەماشا بکەین ئەو ئوتۆمبێلانەی کە لەوێ بوون هی دەزگا سەربازیەکانی بووە یان هی وەزارەتی پێشمەرگە یان وەزارەتی بەرگری عێراقی بووە کە لە لایان بووە و ئوتومبێلی بێ مۆلەت نەبوونە بەڵام ئوتۆمبێل هەبووە چەکی تێدا بووە دوای ئەوەی کە ئەو کێشەیە ڕوویداوە چەک دەرهێنراوە .

ئایا بکوژانی ڕاستەقینەی ئەو ڕووداوە دەستگیرکراون ؟

ئەوان ئیجرائاتی یاسایی خویان دەست پێکردووە بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوانەکان بۆ نموونە وەکو فیشەک و قەوانە و خوێن ئەو بەڵگانەی کە لەو شوێنە ماون هەموویان کوکراونەتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت ئەوان کێشەیەکیان بۆ درۆست بووە لەبەر ئەوەی بنەماڵەنە و ناسیاوی یەکترن تا ئێستا شاهیدی ئەوتو پێویست نەهاتوونە شاهیدی بدەن لە سەر ئەو ڕووداوە بەڵام ئەوان پشت ئەستورن بە گرتە ڤیدیۆیەکان و کامیرەکانی چاودێری ئەو شوێنە و ئەو هۆلە و ئیجرائاتی یاسایی خوشیان دەستپێکردوووە و پەڕاوی لێکولینەوەشیان کردووتەو و تا ئێستاش سێ کەس دەستگیرکراون هەروەها تەنها سێ کەسیش نەبوونە کە ئەو تاوانەیان کردووە و ئەوان هەموو کەسێک بە گومان دەزانن ئەوانەی لەو شوێنە تا دەگەن بە بکوژی ڕاستەقینەی ئەو ڕووداوە .

ئایا پۆلیس چەند کەسی دەستگیرکردووە لەوانەی کە چەکی بێ مولەت هەڵدەگرن لە ڕابردوو و ئێستا ؟

لیژنەیەکی هاوباش لە لایەن پۆلیس و ئاسایش و دەزگا ئەمنیەکانی تر پێکهێنراوە کەوا ئیجرائاتی یاسایی توند دەکەن لەسەر ئەو کەسانەی کە هەڵگری چەکی بێ مولەتن و هەروەها ئوتومبێلەکانیان بێ تابلۆن و ئەگەر هەڵگری چەکیش بن بەمولەتیش بێت بەڵام لە شوێنە گشتیەکان ئەوان ئیجرائاتی یاسایی توند دەرهەق بەوان دەکەن و مەفرەزەکانیان بەردەوام دەبن بەڵام ئەگەر قوڵبوونەوە ئەو شەڕە تەقەیە لەو بووک گواستنەوەیە بکرێت بە نموونە چەکەکان لە نێو ئوتومبێلەکانیان بووە بە شاراوایی بووە.

زور جار لە هەرێمی کوردستاندا کاتێک کەسێک دەکوژرێت لایەنی بەرامبەر هەوڵ دەدات تولەی خوی بکاتەوە ، ئەگەر باسی ئەو ڕووداوە بکەین ئەمڕۆ کەسێکی تر گیانی لە دەستداوە ئایا پۆلیس چوون چوویتە ناو ئەو ڕووداوە بۆ ئەوەی کێشەکان گەورەتر نەبێت ؟

ئەوان وەکو پۆلیس ئیجرائاتە یاساییەکانیان لە ژێر فەرمانی دادوەری لێکولینەوە دەبێت و بە فەرمانی دادوەری لێکولینەوە هەر جولەیەکی کە بکەن لە ژێر دەسهەڵاتی ئەواندا دەبێت چونکە ئەوان دەسەڵاتێکی جێبەجێکارن بەڵام جاری وا هەیە بۆ نموونە دادوەری لێکولینەوە کەسێک تەوقیف دەکات ئەوە ڕەنگە بۆ سزا بێت و جاری واش هەیە بۆ پاراستنی کەسەکەیە و دورخستنەوەیەتی لە نێو کومەڵگا و پاراستنی گیانیەتی بویە ئەوان وەکو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ژێر دەسهەڵاتی دادوەری لێکولینەوە هەر فەرمانێکیان بێ پسبێرێت ئەوان ئیجرائاتی یاسایی دەرهەق بەو کەسانە دەکەن .

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:00 0:00

XS
SM
MD
LG