ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی بەڕێوبەرایەتییەکی گشتگیر پێویستە لە سوریادا و داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد پشتیوانی بکەن لە گەڕاندنەوەی ئەو سوریاییانەی کە لە ماوەی شەڕی ناوخۆی سوریادا هەڵاتوون.
ئەردۆغان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لیندا لە ئەنکەرە وتی " دەبینین کە هاوڕاین لەسەر دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتییەکی گشتگیر لە سوریادا."
وڵاتانی ڕۆژئاوا دەستییان کردووە بە کردنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسە نوێیەکانی دیمەشقدا کە گروپی ئیسلامی تەحریر شام سەرکردایەتییان دەکات، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی هێشتا گروپەکە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە وەکو گروپێکی تیرۆریستی ناسێندراوە.
ئەردۆغان وتی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سوریادا جێگەیان نابێتەوە. وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدانیش پێشتر تیشکی خستووەتە سەر پڕۆسەیەکی گواستنەوەی سیاسیی گشتگیر لە سوریادا.
ئەردۆغان داوای لە یەکێتی ئەوروپاش کرد پشتیوانی لە گەڕاندنەوەی ئەو سوریاییانە بکەن کە لە دەست جەنگ هەڵاتوون، کە ملیۆنان کەسییان لە تورکیادان.
وتی " پێشبینی دەکەین یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی لە گەڕانەوەی سوریاییەکان بکات بۆ سوریا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز