سه‌رۆکی تورکیا باری نائاسایی له وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت بۆ ماوه‌ی 3 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به ئامانجی نه‌هێشتنی لایه‌نگرانی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان شه‌وی چوارشه‌ممه له وتارێـکیدا بۆ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای حکومه‌ت له پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و له ڕێگه‌ی که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی تورکیاوه بڵاوکرایه‌وه.
جه‌ختی له‌وه کرد که به‌پـێی ده‌سـتوری وڵاته‌که ئه‌م بڕیاره‌ی داوه و گوتی " هیچ وڵاتێـک بۆی نیـیه قسه‌ی له‌سه‌ر بکات، چونکه خۆمان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆمان ده‌ده‌ین."
هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپای ڕه‌تکرده‌وه و گوتی تورکیا ئه‌ندامێـکی یه‌کێتی ئه‌وروپا نیـیه.
پاشان گوتی ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره له مێژووی تورکیا میلـله‌ت به هه‌موو پـێکهاته‌کانیه‌وه شکست به کوده‌تایه‌کی له‌شکری بهێنێت که به گوته‌ی خۆی کۆمه‌ڵێـک خائین ئه‌نجامیان دابوو.
له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاگاهی دا که ڕه‌نگه لایه‌نگرانی کوده‌تاچیـیه‌کان کار بۆ تێـکدانی بازاڕی دراو له وڵاته‌که‌دا بکه‌ن.
جه‌ختی له‌وه‌ش کرد که به‌رده‌وام ده‌بن له نه‌هێشتی هه‌موو گروپه کوده‌تاچیـیه‌کان.
شایه‌نی باسه له‌وه‌تای شکست به هه‌وڵی کوده‌تاکه‌ی شه‌وی هه‌ینی هاتووه ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا به هه‌زاران که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه یان له کاره‌کانیان دوریان خستوونه‌ته‌وه. هه‌ر له ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌وه هه‌تا ده‌گاته مامۆستای خوێندنگه‌کان.