Accessibility links

سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا: گفتوگۆ لەسەر بە ئەندامبوونی ئۆکرانیا لە یەکێتیەکەدا ئەنجام دەدرێت


سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا چاڕڵس میشێل
سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا چاڕڵس میشێل

سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا چاڕڵس میشێل بە ڕادیۆیەکی فەڕەنسی وت گفتوگۆیەک ئەنجام دەدرێت لەسەر ئەوەی ئۆکرانیا بکرێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا.

میشێل وتی " ئەم گفتوگۆیە لە هەموو حاڵەتەکاندا ئەنجام دەدرێت." ئاماژەشی بەوەدا یەکێتیەکە پێشتر " ڕێکەوتنێکی زۆر بەهێزی " لەگەڵ ئۆکرانیادا هەبووە سەبارەت بەوەی ئۆکرانیا بخرێتە پاڵ یەکێتی ئەوروپا، ئەوەش دەکرێت پتەوتر بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد ڕێگە بدەن ئۆکرانیا ببێتە ئەندام لە یەکێتیەکەدا، ئەوەش لەڕێی پڕۆسەیەکی دەستبەجێی تایبەتەوە لەکاتێکدا ئۆکرانیا بەرگری لە خۆی دەکات دژی داگیرکارییەکەی ڕووسیا.

زیلینسکی وتی " ئامانجمان ئەوەیە لەگەڵ سەرجەم ئەوروپییەکاندا بین، لە هەمووی گرنگتر، یەکسان بین. دڵنیام ئەوە دادپەروەرانەیە، دڵنیام ئێمە شایستەی ئەوەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG