خۆپـیشـاندانه‌کانی سوریا به چڕوپـڕی ده‌سـتیپـێـکردووه له ژێر کاریگه‌ری خۆپـیشـاندانه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی تر له هه‌رێمه‌که‌دا، به‌ڵام پـێشـبینی بۆ ناکرێت به پـێچه‌وانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕه‌کان له تونس و میسردا.
ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی سوریا سیمای جۆراوجۆری به‌خۆوه دیوه، تاوێـک له ڕێی ڕێپـێوان و به‌ره‌و مانگرتن له خواردن تاکو خۆپـیشـاندانێـکی گشـتی. ده‌کرێت بگوترێت که جۆرێـکه له به‌رگری میلـلی به‌رامبه‌ر به حکومه‌تێـکی سه‌رکوتکه‌ر.
له به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش حکومه‌تی له مێژهوهی سوریا له ڕێی هێزه‌کانی ئاسایش و له‌شـکریـیه‌وه سه‌ده‌ها خۆپـیشـانده‌رانی کوشتووه و برینداری کردوون و ژماره‌یه‌کی ئێجگار له‌وه زیاتریشی ده‌سـتگیرکردووه.
ڕژێمی سوریا ڕایگه‌یاندووه که ده‌سته و تاقمه چه‌کداره‌کانی ئاژاوه‌گێڕان هانی خۆپـیشـاندانه‌کانیان ناوه و له به‌رامبه‌ر کوشـتنی سه‌ده‌ها له هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا به‌رپـرسیاری کردوونه‌ته‌وه.
خۆپـیشـاندانه‌کان له سوریا به‌رده‌وامه و حکومه‌تیش به‌رده‌وامه له به‌کارهێنانی تاکتیکه‌کانی بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌ران له ناوخۆدا و هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ڕای گشتی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که.
فه‌ڕه‌ح ئه‌تاسی چالاکوانی سوری له ئه‌مه‌ریکا و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری عه‌ره‌بی و ئه‌مه‌ریکایی بۆ زمان وه‌رگێڕان و لێـکۆڵینه‌وه و ڕاگه‌یاندن له باره‌ی ڕه‌وشی سوریاوه ده‌ڵێت ڕوون و ئاشـکرایه که حکومه‌تی سوریا ڕه‌وشه‌که‌ی له ناو وڵاته‌که به دور ده‌زانێت له خۆپـیشـاندانه‌کانی شه‌قامی عه‌ره‌بی و وڵاتانی عه‌ره‌بی به شێوه‌یه‌کی گشـتی که ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه حکومه‌تی سوریا تێیکه‌وتووه، چونکه ئه‌و هه‌موو داواکاریـیه ڕه‌وایانه بۆ دیموکراسی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی هاوڵاتیانی سوریا بۆ ئازادی و ڕیفۆرمسـازی بنه‌ڕه‌تی به ڕێبازی ههشـتاکاناوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کات.
سوریا له سـاڵی 1962 قانونی باری نائاسایی له وڵاته‌که گرتووه‌ته‌به‌ر، له شـۆڕی سـاڵی 1970 وه سه‌رۆک حافز ئه‌لئه‌سه‌د بۆ ماوه‌ی 30 سـاڵ ڕێبه‌رایه‌تی سوریای ده‌کرد. هه‌موو جۆره پارتێـکی سیاسی قه‌ده‌غه‌کرد له به‌شـداربوون له بڕیاره سیاسیـیه‌کانی وڵاته‌که، به واتای قه‌ده‌غه‌کردنیان له به‌شـداربوون له هه‌ڵبژاردنیش.
سه‌رۆکی ئێسـتاکهی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د که جێی باوکی گرتۆته‌وه له دوای کۆچکردنی هه‌مان سیاسه‌تی گرتووه‌ته‌به‌ر.
فه‌ڕه‌ح ئه‌تاسی پـێـیوایه ڕێگه‌چاره‌ی زۆر هه‌ن که حکومه‌تی سوری بیگرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری ڕه‌وشه‌که و هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی وڵاته‌که که یه‌که‌میان ڕاگرتنی کوشتن و بڕین و ڕه‌شبگیری و ڕێفۆرمخوازان و خۆپـشـاندهرانه. ڕاگرتنی ناردنی تانک و هێزه‌کانی بۆ شاره‌کان بۆ سه‌رکوتکردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بێ چه‌ک که ته‌نها داوای مافه بنه‌ڕه‌تیـیه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن. دیالۆگێـکی نیشـتیمانی له‌گه‌ڵ تێکڕای لایه‌نه‌کانی به‌شـداربوو له خۆپـیشـاندانه‌کان بۆ جێهبهجێـکردنی داواکاریـیه‌کانیان و ڕێگه‌دان به فره حزبی له وڵاته‌که و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێـکی ئازاد له ڕێی سـندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه که جێی باوه‌ڕی خه‌ڵـکی بێت و ئه‌نجامه‌که‌ی جێی متمانه بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵـک به‌خۆی حکومه‌تی خۆی هه‌ڵبـبژێرێت."
فه‌ڕه‌ح ئه‌تاسی چالاکوانی سوری له ئه‌مه‌ریکا و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری عه‌ره‌بی و ئه‌مه‌ریکایی بۆ زمان وه‌رگێڕان و لێـکۆڵینه‌وه و ڕاگه‌یاندن پـێیوایه بۆ کۆتایی هێنان به سه‌رکوتکردنی ڕژێمی سوریاش بۆ خۆپـیشـانده‌ران پـێویستی به گوشـاری بیانی و عه‌ره‌بی هه‌یه بۆ سه‌ر ڕژێمی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی خوێن ڕشـتنی بۆ مه‌ده‌نیـیه‌کانی و هه‌موو پـێشـێـلیـیهکانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌و وڵاته ڕابگیرێت.