Accessibility links

لە هەڵمەتەکەی 2024-25 دا ڤاکسینە نوێیەکانی کۆڤید دەبێت بتوانن ڕووبەڕووی جۆری JN.1 ی ڤایرۆسەکە ببنەوە


ڕۆژی هەینی بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا داوای لە بەرهەمهێنەرانی ڤاکسینی کۆڤید 19 کرد کە ڤاکسینە نوێیەکانییان بۆ هەڵمەتەکەی پایزی ساڵی 2024 دەبێت بتوانن ڕووبەڕووی جۆری JN.1 ی ڤایرۆسەکە ببنەوە کە پێشتر لەم ساڵدا دیارترین جۆری کۆڤید 19 بووە.

داواکەی بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا لەگەڵ پێشنیارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان و ئەوروپادا دەگونجێت، هەروەها دوای ئەوە دێت کە ڕاوێژکارەکانی بەڕێوبەرایەتییەکە بە زۆرینەی دەنگ پشتگیرییان کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی جۆری JN.1 وەک لە جۆری KP.2 کە لە ئێستادا دیارترە.

ڕاوێژکارەکان وتییان JN.1 تەنها جۆرە کە کۆمپانیای نۆڤاکسی بەرهەمهێنەری ڤاکسینەکان وتوویەتی دەتوانێت بە ڤاکسینەکەی ڕووبەڕووی ببێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیای مۆدێرنای بەرهەمهێنەری ڤاکسینەکان وتی فۆڕمێکی لە بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکادا پڕکردووەتەوە بۆ ڤاکسینەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی JN.1.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG