Accessibility links

دکتۆر لوئەی جاف: ماکرۆن مەلەفی پاکە و گەندەڵ نەبووە


فەرەنسا نزیکبۆتەوە لە دوایەمین هەڵبژاردن و دوایەمین بڕیاری هاوڵاتیانی فەرەنسا سەبارەت بە سەرۆکی نوێیان؛ پاشەکشێی هەردوو حزبی گەورەی کلاسیکی فەرەنسا لەبەردەم بزوتنەوە نوێکەی ئیمانوێڵ ماکرۆن کە بە ناسنامەی (بەڕێوەین) بە ڕێگەیەکی کورت و کاریگەرو هەژێنەردا بەڕێوەیە و وەک چاودێرانی سیاسی دەڵێن بومەلەرزەیەکی سیاسی دروست کردووە لە گرۆپانی سیاسی فەرەنسادا.
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، پێنج ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ ١١ کەس خۆیان کاندید کردووە بۆ سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا لە دوو خول پێکهاتووە، لە خولی یەکەمدا هەموو کاندیدەکان بەشداری کرد.

ئەو دوو کاندیدەى زۆرترین دەنگ لە خولی یەکەم بەدەست دەهێنن دەچنە خولى دووەمی هەڵژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا و خولی دووەم، لە ڕۆژی ٧ی ئایاری ٢٠١٧ بەڕێوەدەچێت.

کاندیدی براوە لە خولی دووەم دەبێت بە سەرۆک کۆمار و دەتوانێت بەتەنیا، یان بە ھاوپەیمانی لەگەڵ چەند پارتێکی دیکە کابینەى حکومەت پێکبهێنێت.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ کاندیدی پارتی سۆشیالیستی فەرەنسا دکتۆر لوئەی جافدا سازکردووە...

لوئەی جاف دەڵێت "بزوتنەوەی ئۆنمافش واتە بەڕێوەین؛ ئەم بزوتنەوەیە وەک حیزبە کلاسیکییەکان ستراکچەری حیزبی نیە لەهەموو شارو شارۆچکەکان".

دەشڵێت "حیزبە کلاسیکییەکان کە دوو حیزبە گەورەکەیە، حیزبی چەپەکان پارتی سۆشیالیستی فەرەنسایە، راستڕەوەکانیش پارتی کۆمارییەکانن، ئایا ئەو حیزبانە دەتوانن هەموو ئەو کورسیانەی کە هەیانە 577 کورسییە بهێڵنەوە".

سەبارەت بە پێشبینییەکان لوئەی جاف دەڵێت "هەموو پێشبینییەکان ئەوەیە کە ماکرۆن دەیباتەوە"

دەشڵێت "ئەگەر چانسی بردنەوەمان زۆر لاواز بێت، پاشەکشێ دەکەین".

هاوکات دەڵێت "زوروبەی زۆری فەرەنسییەکان ماکرۆنیان هەڵبژارد، وەکو پیاوێکی کۆکەرەوە، وەکو گەنجێک و روخسارێکی تازە، دەتوانم بڵێم پرۆفایلەکەی وەک هەمان پرۆفایلی سەرۆکەکانی پێشووتری فەرەنسایە".

لوئەی جاف دەڵێت "ئەوەی ماکرۆنی جیاکردۆتەوە ئەوەیە تا ئێستاکە مەلەفی پاکە، پیس نیە لەڕووی گەندەڵی و کوڕێکی گەنجەو هاتۆتە پێشەوە. فەرەنسییەکان ئەمەیان هەڵبژاردووە وەک کەسێکی کۆکەرەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:21 0:00

XS
SM
MD
LG