فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەڕیتانیا ڕۆژی شەممە،15ی مانگی شەش سەرکۆنەی نوێترین هەنگاوەکانی ئێرانییان کرد کە لەلایەن دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتییەوە ئاشکرا کراون بۆ فراوانکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
سێ وڵاتەکە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وتییان "ئێران هەنگاوی زیاتری ناوە بۆ پشتگوێ خستنی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە، ئەوەش لە ڕێی کارپێکردنی دەیان سەنتەرفیوژی پێشکەوتووی دیکەوە لە کارخانەی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز و هەروەها ڕاگەیاندنەکەی لەسەر ئەوەی هەزاران سەنتەرفیوژی دیکە لە کارخانەکانی فۆردۆو و نەتەز دادەنێت."
وتیشییان " ئەم بڕیارە زیاتر پەرە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات، کە مەترسییەکی زۆری بڵاوبوونەوەی لەگەڵدایە."
هەروەها جەختییان لەوە کردەوە کە " بڕیارەکەی ئێران بۆ زیادکردنی بەرچاویی تواناکانی بەرهەمهێنانی بە تایبەتی لە کارخانەی ژێرزەوی فۆردۆ نیگەرانکەرە."
وتیشی " ئێران بەپێی یاسا لە ژێر پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکدا دەبێت بە تەواوەتی ڕێککەوتنەکان بپارێزێت، کە ئەوەش جیایە لەگەڵ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 دا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز