Accessibility links

فەڕەنسا: دادگاییکردنی 8 کەس لەسەر کوشتنی ئەو مامۆستایەی وێنەی کاریکاتۆری پێغەمبەری پیشاندا


باوکی قوتابییەکی فەڕەنسایی کە قوتابییەکەی پێی وتووە کە کاریکاتۆری پێغەمبەر محەمەد لە پۆلێکی ئازادی ڕادەربڕیندا بەکارهێندراوە و دواتر ئەوە بووە هۆی کوژرانی دڕندانەی مامۆستاکە، ڕۆژی دووشەممە بە تۆمەتی پەیوەستبوونی بە تۆڕێکی تیرۆریستییەوە دادگاییکرا.

چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی ساموێل پاتی تەمەن 47 کاریکاتۆرەکانی پێغەمبەر محەمەدی پیشانی قوتابییەکانیدا، کوڕێکی تەمەن 18 ساڵی خەڵکی چیچان چەند جارێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر و لە دەرەوەی قوتابخانەکەی لە کۆنفلانس سەینت هۆنۆرینی نزیک پاریس سەری بڕی.

ئەو کوشتنە دوای ئەوە بوو کە باوکی کچەکە، براهیم چنینا، چەندین ڤیدیۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و بە شێوەیەکی هەڵە پاتی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ئەوەی خراپ مامەڵەی لەگەڵ کچەکەیدا کردووە لەسەر ئەوەی کە کچەکەی گلەیی هەبووە لەسەر پۆلەکە، ناوی پاتی و ناوی قوتابخانەکەی بڵاوکردووەتەوە.

داواکاران چنینا تۆمەتبار دەکەن بە تۆمەتی هاریکاریکردن لەگەڵ عەبدلحەکیم سەفریۆیدا، کە ڕێکخراوێکی توندڕەوی ئیسلامی دۆزیوەتەوە بۆ هاندان بۆ خستنەوەی ڕق و کینە دژی مامۆستاکە.

پارێزەری خوشکەکەی ساموێل، ثیبۆلت دی مۆنتبریاڵ وتی " ئامانجێکییان خستە سەر پشتی مامۆستاکە. تۆمەتەکانییان بە ئاشکرا و ئەو ڤیدیۆیانەی کە دروستییان کردن بۆ هێرشکردنە سەر ئەم مامۆستایە، هەموو ئەمە ڕاستەوخۆ بوونە هۆی ئەوەی ساموێل پاتی بە شێوەیەکی دڕندانە سەرببڕدرێت."

هەردوو پیاوەکە بە تۆمەتی پەیوەستبوونییان بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییەوە تۆمەتبار کراون، پارێزەرەکەی چنینا ڕەتی کردەوە لێدوان بدات پێش دەستپێکردنی دادگاییەکە.

پارێزەرەکەی سەفریۆی، ئودی ئیلهامامۆچی وتوویەتی هیچ بەڵگەیەک نیە سەفریۆی ببەستێتەوە بە بکوژە چیچانییەکەوە، کە لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

ئیلهامامۆچی بە ڕۆیتەرزی وت سەفریۆی پیشانی دادگای دەدات کە " بە هیچ شێوەیەک هیچ پەیوەندییەکی نیە بەم هێرشە دڕندەیەیەوە، کە لە ڕۆژی یەکەمەوە سەرکۆنەی کردووە."

شەش کەسی دیکە لەگەڵ چنینا و سەفریۆیدا لە پاریس دادگایی دەکرێن، دوو یاریدەدەری بکوژەکەی پاتییان تێدایە، عەبدوڵاخ ئانزۆرۆڤ، داواکاران دەڵێن پلانەکانی ئانزۆرۆڤییان زانیوە بۆ کوشتنی پاتی و یارمەتییان داوە بۆ کڕینی چەکەکان.

هەردووکییان تۆمەتبار کراون بە تۆمەتی تێوەگلانییان لە کوشتنێکی تیرۆریستیدا، میدیاکانی فەڕەنساش دەڵێن هەردووکییان ڕەتییان کردووەتەوە کاری هەڵەیان کردبێت.

ساڵی ڕابردوو دادگایەک کچەکەی چنینا و پێنج کەسی دیکەی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی پەیوەست بە بەشداربوونییانەوە لە پلانگێڕییەکەدا و یارمەتیدان بۆ ئامادەکردنی بۆسەیەک.

لە ڕاستیدا کچەکەی چنینا لە پۆلدا نەبووە کاتێک پاتی کاریکاتۆرەکانی پیشانداوە و دادگا تۆمەتباری کرد بە تۆمەتی ئەوەی بانگەشەی هەڵەی کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG