Accessibility links

تۆپهاوێژە هاویتزەرەکانی ئەڵمانیا گەیشتنە ئۆکرانیا


وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ دەڵێت تۆپهاوێژە هاویتزەرەکانی ئەڵمانیا گەیشتوونەتە ئۆکرانیا، ئەمەش یەکەمین بارە چەکی قورسی ئەڵمانیایە بۆ ئۆکرانیا، کە پێشتر بەرلین بەڵێنیدابوو ئەو جۆرە چەکانە بدات بە ئۆکرانیا.

ئۆکرانیا داوای لە ڕۆژئاوا کردووە چەکی زیاتر و تۆپهاوێژی باشتری بۆ بنێرن، لەکاتێکدا کە وڵاتەکە ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی تەقەمەنی بووەتەوە بۆ ئەو چەکانەی کە هەیەتی و دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی یەکێتی سۆڤییەت.

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ وتی " پڕکردنەوەمان بۆ هات! پانزەرهۆبیترز 2000 ی ئەڵمانی بە ستافە مەشق پێکراوە ئۆکرانییەکەوە دەچنە پاڵ خێزانی تۆپهاوێژەکانی ئۆکرانیا."

پانزەرهۆبیتز 2000 ی ئەڵمانی یەکێکە لە بەهێزترین تۆپهاوێژەکان لە کۆگاکانی چەکی سوپای ئەڵمانیادا و دەتوانێت لە دووری 40 کیلۆمەترەوە ئامانجەکانی بپێکێت.

لە مانگی پێنجدا ئەڵمانیا بەڵێنیدا حەوت تۆپهاوێژ بدات بە ئۆکرانیا، هۆڵەنداش بە هەمان شێوە بەڵێنیداوە پێنج تۆپهاوێژی هەمان جۆر بدات بە ئۆکرانیا.

بەرپرسی ئۆفیسی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ئاندری یەرماک لیستی ئەو چەکانەی دیکەی بڵاوکردەوە کە ئەڵمانیا بەڵێنیداوە بیاندات بە ئۆکرانیا، ئەوانیش بریتین لە 30 تانکی گیپارد و سێ موشەک هاوێژەری مارس و 500 موشەکی ستینگەر.

پێشتر کیێڤ ئاماژەی بەوەدا بوو کە پێویستی بە 1000 تۆپهاوێژ و 500 تانک و 1000 دڕۆن و چەکی قورسی دیکە هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی ڕووسیا.

وڵاتانی دیکەش تۆپهاوێژییان داوە بە ئۆکرانیا، لەوانەش ئەمەریکا و بەڕیتانیا و نەرویج و پۆڵەندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG