Accessibility links

ئەڵمانیا هەوڵدەدات یەکێتی ئەوروپا سزا بخاتە سەر ئەو کەسانەی بەرپرسن لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ئێران


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک بە ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی وت ئەڵمانیا دڵنیا دەبێتەوە لەوەی یەکێتی ئەوروپا سەرمایەی ئەو کەسانەی بەرپرسن لە سەرکوتکارییەکەی خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەتی ئێران سڕ بکرێن و گەشتکردنیان بۆ یەکێتی ئەوروپا قەدەغە بکرێت.

هەفتەی ڕابردوو سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتی هەریەک لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا و دانیمارک و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و کۆماری چیک 16 پێشنیارییان پێشکەش کردووە بۆ سەپاندنی سزای نوێی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر ئێران، ئەوەش بەهۆی سەرکوتکردنی ئەو خۆپیشاندانانەوە کە بەهۆی مەرگی ژینا ئەمینییەوە سەریانهەڵداوە.

ئەوانەی پێشنیاری سەپاندنی سزای نوێیان کردووە بۆ سەر ئێران ئامانجییان ئەوەیە لە کۆبوونەوەکەی 17 ی مانگی 10 ی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتییەکەدا بڕیارییان لەسەر بدرێت، پێشبینیش ناکرێت هیچ کام لە ئەندامانی یەکێتییەکە ڕێگری لە پەسەندکردنی پێشنیارەکان بکەن.

خۆپیشاندانەکان کە سەرەتا سەنگیان خستبووە سەر مافی ئافرەتان، پەرەیان سەندووە بۆ یەکێک لە گەورەترین ناڕەزایی دەربڕین دژی کاربەدەستانی ئێران، زۆرێک داوای کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی زیاد لە 40 ساڵی ئیسلامییە ڕۆحانییەکان دەکەن.

بێربۆک بە ڕۆژنامەی بیڵد ئام زۆنتاگی ئەڵمانی وت " ئەوانەی لەسەر شەقامەکان لە ئافرەتان و کچان دەدەن، ئەوانەی دەیانڕفێنن و بە زۆر دەیانخەنە زیندانەوە و سەرکۆنەی ئەو خەڵکە دەکەن کە تەنها دەیانەوێت ئازادانە بژین، لە لایەکی هەڵەی مێژوودا وەستاون."

وتی " بەو خەڵکانەی ئێران دەڵێین: لە پاڵتان دەوەستین، بەردەوامیش دەبین لەوە."

بێربۆک کە بەڵێنیداوە سیاسەتێکی فێمینیسم پەیڕەو بکات، لە ناوخۆی وڵاتەکەدا ڕەخنەی لێگیراوە لەسەر کاردانەوە بێدەنگەکەی بەرامبەر خۆپیشاندانەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG