هه‌روادێ و په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل ڕوو له ئاڵۆزیه و ته‌لئه‌ڤیڤ جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی داوای لێبوردن له ئانکه‌ره ناکات و ڕووداوی که‌شتیه‌که به مافێکی ڕه‌وای دکۆکیکردن له خۆی ده‌زانێت.
دکتۆر یوسف گۆران، مامۆستای یاسا و زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی په‌ره‌پێدانی مرۆڤایه‌تی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت هه‌ر له پاش هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پارتی داد و گه‌شه پێدان چاوه‌ڕوان ده‌کرا په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا په‌ره‌سه‌ندن به خۆوه نه‌بینێت.
دکتۆر یوسف ده‌شڵێت پێی وانییه تێکچونی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ببێته مایه‌ی تێکچونی هێز له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و ده‌شڵێت ئه‌و داویه‌ی ئیسرائیل ده‌یکات تا تورکیا بخرێته ناو لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانی له تێرۆر ده‌که‌ن ، له‌و بڕوایه‌دا نییه زلهێزه‌کانی ڕۆژئاوا وه‌ڵامێکی پۆزه‌تیفانه‌یان هه‌بێت بۆ ئه‌و داوایه‌ی ئیسرائیل.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر یوسف گۆران‌دا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:24 خوله‌که.