به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و وێرانکاریـیانه‌ی که به‌سه‌ر عێراقدا هاتووه، چه‌ندین نه‌خۆشی جۆراوجۆری ده‌روونی په‌ره‌ی سه‌ندووه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆری هاوڵاتیانی عێراقی تووشی تێـکچوون و ئاڵۆزی ده‌روونی بوونه‌ته‌وه له داتهیهکی نه‌خۆشـخانه‌ی ڕه‌شاد له به‌غدا که به گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی ده‌ژمێردرێت له عێراقدا، ڕاگه‌یه‌ندراوه به ڕێژه‌ی 10% نه‌خۆشه‌کانی زیادی کردووه و توانای گلدانه‌وه‌ی نه‌خۆشیان نه‌ماوه بۆ چاره‌سه‌رکردن.
شایه‌نی باسه له ڕاپـۆرتێـکی ڕابیته‌ی پـزیشکانی ده‌روونی عێراقیشدا هاتووه که ته‌نها 100 پـزیشکی ده‌روونی له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا هه‌یه بۆ پـشـکنینی نه‌خۆشیـیه‌کانی ده‌روونی له به‌رامبه‌ر نزیکه‌ی 30 ملیۆن له ڕێژه‌ی دانیشـتووانی عێراقی.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.