59 مین خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی گره‌می Grammy یه‌کشه‌مه 12ی مانگی 2ی 2017ی زاینی له ناوه‌ندی ستهپلس له شاری لۆس ئانجلێس به‌ڕێوه‌چوو که گرووپی هونه‌ری یۆیۆ ماناسراو به "جاده‌ی ئاوریشم" که له به‌شی موزیک‌دا ئه‌و خه‌ڵاته بۆ ئه‌و گرووپه پێشکه‌ش کرا.
یۆیۆما هونه‌رمه‌ندێکی موزیک به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی چین و وڵاتێكی ئه‌مه‌ریکایه.
ئه‌و گرووپه له ئه‌و هۆنه‌رمه‌ندانه پێک هاتووه که پێشینه‌یه‌کی جۆربه‌جۆریان هه‌یه و به هاوکاری یه‌کتر موزیک ده‌خوڵقێنن. سهندیپ داس که هونه‌مه‌رندی "تاباڵایه" و خه‌ڵکی هیندوستانه له ئه‌و گرووپه دایه و پێکه‌وه ئالبۆمێکی موزیکیان خوڵقاندوه.
ناوبراو دوای گرووپه‌که ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێدرا گوتی: "کاتێک شتێکی ئاوا ڕووده‌دات، ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ کارتێکردنی له سه‌ر هه‌مووی ئێمه ده‌بێت چونکه که‌سانێکی زۆری ئێمه خه‌ڵکی وڵاتی جۆربه‌جۆرن. له دۆخی ئێستا دا، پێم وایه ئێمه له سه‌ر موزیکی زیتر به‌رده‌وام ده‌بین و خۆشه‌ویستی زیاتر ده‌نوێنین."
گرووپی "جاده‌ی ئاوریشم" ساڵی 2000 له لایه‌ن یۆ یۆ ما پێک هات و گه‌لێک شاره‌زایانی موزێکی وڵاتانی تێدان به جۆرێک پێناسه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی پێ ده‌به‌خشێت. بێجگه له سهندیپ داس، شاره‌زایانی موزیکی تری تێیدا به‌شدارن وه‌ک که‌یهان که‌ڵهور، خه‌ڵکی کرماشان، کینان ئازمه که کڵارنێت ده‌ژه‌نێت، خه‌ڵکی سوریا و له نیویۆرک ده‌ژیت.
ئه‌وه شه‌شه‌مین جاره که که‌یهان که‌ڵهوور، خه‌ڵکی کرماشان وه‌ک که‌مانچه ژه‌ن، ئاواز دانه‌ر و شاره‌زایه‌کی به ناوبانگی موزیک دێرێنی کورد و هه‌روه‌ها موزیکی سونه‌تی ئێرانه که بۆ ئه‌م خه‌ڵاته به‌ربژار ده‌کرێت.