Accessibility links

هێرشی چەکداری دەکرێتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا


وەزارەتی ناوخۆی ئەرمینیا دەڵێت ڕۆژی یەکشەممە سێ پیاوی چەکدار هەوڵیانداوە هێرش بکەنە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە ناوچەی نۆر نۆرکی یەریڤانی پایتەختی وڵاتەکەدا.

وتی بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دووان لە سێ پیاوەکە بەهۆی تەقینەوەی ئەو نارنجۆکانەی کە پێیان بووە بریندار بوون. سێیەمییان هێشتا لە دەرەوەی بنکەکەی پۆلیسە و نارنجۆکێکی بە دەستەوەیە.

دەزگای هەواڵی تاسی ڕووسیا وتی سەرۆکی هێزی پۆلیسی ئەرمینیا لە شوێنی ڕووداوەکەیە و گفتوگۆ لەگەڵ پیاوەکەدا دەکات.

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕووسیایی پێشتر لە زاری میدیا ناوخۆییەکانی ئەرمینیاوە بڵاویکردەوە چەکدارەکان ڕەنگە سەر بە ڕێکخراوی برایەتی شەڕکردن بن، پێشتر لە هەمان ڕۆژدا نزیکەی 50 ئەندامی ئەو ڕێکخراوە دەستبەسەرکراون.

دەزگای هەواڵی سپوتنیک ئەرمینیا بڵاویکردەوە ڕێکخراوەکە دواتر ڕەتی کردووەتەوە دەستی لەو هێرشەدا هەبووبێت و وتوویەتی هیچ پەیوەندییەکی بە ڕووداوەکەوە نیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG