Accessibility links

کۆڕبەندێکی گەشتیاری لە پارێزگاری هەڵەبجە دەبەسترێت و ماستەر پلانی گەشتیاری هەرێم فراوان دەکرێت


بەڕێوبەری گشتی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت لە بەرنامەی دەستەکەیاندایە لە پارێزگای هەڵەبجە کۆڕبەندی گەشتیاری بە بەشداری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ببەستن و ڕێگریـیەکانی بەردەم کەرتی گەشتیاری لە ڕێگەی بانگهێشتکردنی کەسانی پسپۆڕ و شارەزاوە تاوتوێ‌ بکەن، دەشڵێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە دەکرێتەوە و ئەو ماستەر پلانە گەشتیاریەی کە لە سالی 2016 دا ئامادە کراوە فراوان دەکرێت.

لە میانی سەردانێکیدا بۆ هەڵەبجە ئەمەل جەلال بەڕێوبەری گشتی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم ڕایگەیاند لەبەرنامەی دەستەکەیاندایە لە سەرجەم پارێزگاکاندا، داوای پێکەوە کارکردنی زیاتر لەگەڵ وەزارەتەکانی دیکەی حکومەت بکەن، کۆڕبەندێکی گەشتیاریش ساز بکەن کە تێیدا لە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی گەشتیاری لە پارێزگای هەڵەبجە تاوتوێ‌ بکەن

سەبارەت بە بەڕێوبەرایەتی گەشت و گوزاری هەڵەبجەش، بەرێوبەری گشتی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم ڕایگەیاند ، دەستەکەیان لەسەر بنەمای پێویستیەکانی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی پارێزگاکەیان کردووە و پێیان وایە دواکەوتوون لە کردنەوەی بەڕیۆبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەیکەنەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمەریکادا سەبارەت بە ماستەر پلانی گەشتیاری هەرێم و ئەگەرەکانی فراوانکردنی ،ئەمەل جەلال ڕایگەیاند سەرجەم پارێزگاکان لە ناو ماستەر پلانی گەشتیاری هەرێم بوونیان هەیە کە لە ساڵی 2016 وە دانراوە بۆ ماوەی 10 ساڵ، لە ئێستادا ناوچە شوێنەواریەکان دەکرێنە بەشێک لە گەشت و گوزار و لە کۆڕبەندەکەدا بڕیاری لەسەردەدەن

لە پارێزگای هەڵەبجە 28 ناوچەی گەشتیاری ئاینی و مێژوویی و سروشتی هەن کە ساڵانە و لە بوونە جیاوازەکاندا، سەدان گەشتیار، سەردانیان دەکەن، لە ئێستادا بەرێوبەرایەتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە، لە ڕووی ئیداریەوە سەر بە پارێزگای سلێمانیە، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئیدارەی هەڵەبجە بڕیاری بەستنەوەی بەڕێوبەرایەتیەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەدەستەکەوە دراوە تا ئەو کاتەی کە بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە دەکرێتەوه.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:17 0:00


XS
SM
MD
LG