Accessibility links

کێلی قوربانیەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەشکێنرێت


کێلی زیاتر لە 75 قوربانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە دەشکێنرێت ، ئەمەش لەسەرو بەندی ئامادەکاریەکاندایە بۆ مەراسیمی 33 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ، پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت چوار منداڵ کارەکانیان کردووە لە ڕێگەی دادوەرەوە بە پێی مادەی 373 لە یاسای سزادانی عێراقی بانگهێشتکراون ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە مۆنۆمینتی هەڵەبجەش دوو ساڵە بریاری نۆژەنکردنەوەی بۆ دەرچووە و حکومەتی هەرێم تا ئێستا بڕی 38 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی تەرخان نەکردووه.‌

لە سەرووبەندی نزیک بوونەوە لە 33 هەمین ساڵەی کیمیباران کردنی هەڵەبجە ، بەشێک لە کێلی قوربانیەکان لە مەرزاری شەهیدانی هەڵەبجە دەشکێنرێن و ئەنجامدانی مەراسیمیش بۆ ساڵیادەکە لەژێر بڕیار و ڕێنماییەتەندروستیەکاندا دەبێت، ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند مانگێکە مونومێنتی شەهیدانی هەڵەبجە داخراوە و حکومەتی هەرێمی بڕی 38 ملیۆن دیناری بۆ نوژەنکردنەوەی مونومێنتەکە تا ئێستاش دابینی نەکردووه.

سەرلەئێوارەی دوێنی31-1-2021 لە لایەن چەند کەسێکەوە کێلی زیاتر لە 75 قوربانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەشکێنرێت ، ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لای کەس و کاری قوربانیەکان لێکەتەوە ، سەرخێل غەفار بەرێوبەری مونومێنتی هەڵەبجە دەڵێت شکاندنی کێلەکان بەهۆی نەبوونی پاسەوانەوەیە لە مەزارەکەدا و لەلایەن چەند منداڵێکەوە کراوە و سکاڵایی یاسای یمان تۆمار کردووە .

سەبارەت بە 33 هەمین ساڵیادی کیمیاباران کردنی هەڵەبجەش ، بەڕێوبەری مونۆمێنتی هەڵەبجە ڕایگەیاند ئامادەکاریەکان بۆ ئەو ساڵیادە دەستیان پێکردووە و تا ئێستاش بڕیاری ئەنجامدانی مەراسیم نەدراوە و هەموو بڕیارێکیش لەسەر ساڵیادەکە پەیوەست دەکرێت بە بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستیەوه.

‌ئامادەکاریەکانی ساڵیادەکە لە کاتێکدایە، مونومێنتی هەڵەبجە کە بەڵگە و دۆکیومێنتەکانی کیمیباران کردنی هەڵەبجەی تێدایە،بەهۆی تێکچوونی بیناکەی و پێویستی بە نۆژەنکردنەوەی چەند هوڵێکی بڕیاری نۆژەنکردنەوەی دراوە ، بەڵام سەرخێل غەفار بەرێوبەری مونومێنتی هەڵەبجە دەڵێت، حکومەتی هەرێم نۆژەنکردنەوەی مونومێنتەکەی خستووەتە چوار چێوەی پڕۆژەکانی دیکەی هەڵەبجەوە کە لە ئێستادا وەستاون ، ماوەی 2 ساڵە بڕی 38 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ سەرف نەکردووە، سەرخێل غەفار بەڕێوبەری مونومێنتی هەڵەبجە دەڵێت بۆ 33 ساڵەی کیمیباران کردنی هەڵەبجە مۆنۆمێنتەکە دەکرێتەوە.

ساڵانە و لەسەرووبەندی نزیک بوونەوە لە ساڵیادی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە ، بەشێک لە خاوەن قوربانیەکان نیگەرانیەکانی خویان بە لابردن و شکاندنی کێلی قوربانیەکانیان دەردەبڕن و لەسەر شێواز و چونیەتی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەکانیش گرژی دروست دەبێت ، بەشێک لە کەس و کاری قوربانیەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەوان پێویستیان بە ووتارەکان نیە و دەیانەوێت ئاوڕیان لی بدرێتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:49 0:00


XS
SM
MD
LG