سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی هێزه ئاسایشییه‌کانی که‌رکووک هه‌ڵۆ نه‌جات ده‌ڵێت بێگومان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی که‌رکووک ده‌سه‌ڵاتی پله دووی هه‌یه له پاراستنی ئه‌منییه‌تی شاری که‌رکووک و ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌م ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ برایانی پۆلیس له شاری که‌رکووک که ئیستا میلاکییان زیاتر له 12500 که‌سه ته‌نها له ناو شاری که‌رکووک و ده‌وروبه‌ری.
هه‌ڵۆ نه‌جات به‌رپرسی ئاسایشی که‌رکووک سه‌ر به پارتی دیموکرتی کوردستان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی هه‌وڵمانداوه که کاره‌کان به هاوبه‌شی بکرێت، به‌ڵام هه‌موو ده‌زگایه‌ک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ندێک چالاکی و شتی تایبه‌تی بۆخۆی هه‌بێت، به‌ڵی ڕاسته کۆمه‌ڵێک چالاکیمان هه‌بووه که تایبه‌ت بووه و سه‌د له‌سه‌د زانیاری و شته‌کان لای خۆمان بووه و له‌ڕێی هه‌واڵده‌ری ئێمه‌وه بووه‌و خۆمان جێبه‌جێمان کردووه. به‌ڵام بێگومان من له‌جیاتی ئه‌وانیش ئه‌توانم بڵێم که سه‌د له‌سه‌د له‌خزمه‌تی خه‌ڵکی که‌رکووک بووه.
هه‌روه‌ها گوتی یه‌کێک له گرفته‌کانی به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌وه‌یه که وزاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی عێراق تائێستا ڕازی نییه نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی له ژووری ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌کان به‌شدار بێت یاخود له ژووری کرداری هاوبه‌شدا.
سه‌باره‌ت به کۆسپی به‌رده‌م گرتنی گومان‌لێکراوان هه‌ڵۆ نه‌جات به‌رپرسی ئاسایشی که‌رکووک گوتی به‌ڵێ زۆرجار ئێمه زانیاریمان هه‌بووه که تیروریستێک له ناو شاری که‌رکووکه و خه‌به‌ری پۆلیسی که‌رکووکمان دا به‌ڵام پۆلیسی کهرکووکش نه‌یتوانی له‌و کاته‌دا بیگرێت. ئێمه نموونه‌مان هه‌یه که له‌ماوه‌ی شه‌ش کاتژمێردا نه‌یانتوانی فه‌رمانی گرتن بۆ تیروریستێک ده‌ربکه‌ن که له ناوچه‌ی دیاله‌وه هاتبوو و زۆر ناسراویش بوو. ئه‌ڵبه‌ته پۆلیسی که‌رکووکیش به‌ش به‌حالی خۆی کۆمه‌ڵێک کێشه‌و گله‌یی و گازه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ دادگا هه‌یه. به‌ڵام ئێمه به نسبه‌ت به‌گرتنی تیروریستانه‌وه ئه‌توانم بڵێم گلهییهکهمان له دادگا هه‌یه نه‌ک له هیچ لایه‌کی تر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:31 خوله‌كه.