Accessibility links

بارمتەیەکی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئیسڕائیلی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا لە غەززە داوا لە ترامپ دەکات ئازادی بکات


ئیدان ئالیکساندەر
ئیدان ئالیکساندەر

گروپی چەکداریی حەماسی فەلەستینییەکان گرتە ڤیدیۆیەکی بارمتەیەکی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئیسڕائیلی بڵاوکردەوە کە تێیدا داوا لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەکات ئازادی بکات.

یایل ئالیکساندەری دایکی ئیدان ئالیکساندەری بارمتە، وتی توشی شۆک بووە بەو گرتە ڤیدیۆیە، کە تێیدا ئالیکساندەری کوڕی کە تەمەنی 20 ساڵە ڕەنگی زەرد هەڵگەڕاوە و لە شوێنێکی تاریکدایە. ناوی خۆی دەڵێت و قسەکانی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو و ترامپ دەکات.

دایکی ئالیکساندەر وتی ڤیدیۆکە " هیوایەکمان دەداتێ، بەڵام پێشمان دەڵێت کە دۆخەکە چەند سەختە بۆ ئیدان و بارمتەکانی دیکەش، هەروەها پێشمان دەڵێت چەندێک هاوار دەکەن و نزا دەکەن بۆ ئەوەی ڕزگارییان بکەین."

نەتانیاهو وتی ڤیدیۆکە شەڕێکی دەروونییە و بە خێزانەکەی ئالیکساندەری وتووە کە ئیسڕائیل ماندوونەناسانە کاردەکات بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان.

ئالیکساندەر لەو کاتەدا کە ڕفێندرا لە ماوەی هێرشەکەی حەماسدا لە 7 ی مانگی 10 ی ساڵی 2023 دا سەرباز بووە.

باوەڕوایە نزیکەی 101 لە بارمتەی بیانی و ئیسڕائیلی هێشتا لە ژیاندا مابێتن و لە غەززە بن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG