بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی خۆپـیشـاندانێـک له به‌رده‌م کۆشـکی سـپی له واشنتن سـازبکرێت بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی کوردسـتان عێراق.
هانا سه‌عید یه‌ک له ڕێـکخه‌رانی ئه‌م خۆپـیشـاندانه له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئامانجی سه‌ره‌کی له‌م خۆپـیشـاندانه ئه‌وه‌یه ئازادی له کوردسـتاندا به‌رقه‌راربێت، واته خه‌ڵـک به سه‌رفرازی قسه‌ی خۆی بکات و به سه‌رفرازی خۆپـیشـاندان بکات و داواکاریـیه‌کانی به سه‌رفرازی بڵێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه.