Accessibility links

ئاماری لە سێدارەدراوەکان لە کوردستانی ئێران


لە هەژدەمین ساڵوەگەڕی رۆژی ١٠ی مانگی ئوکتوبر وەک ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوە و دژایەتی لە گەڵ سزای لە سێدارەدان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو راپۆرتێکی سەبارەت بە ژمارەی ئەو کوردانەی لە ماوەی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٠ لە کوردستانی ئێران لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە سێدارە دراون، بڵاوکردۆتەوە.

بە پێی ئاماری ئەو ڕێکخراوە " لە سەرەتای ٢٠١٦ هەتا ١٠ی ئۆکتۆبر ٢٠٢٠، لانیکەم حوکمی سێدارەی ٣٩١ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە".

ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو
ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا، ژیلا موستەئجێری ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەری ئەو ڕێکخراوە دەڵێت ٣٧ لە سەدی ئەو لەسێدارەدراوانە تومەتی بەنگ و موخەدەراتیان خرایە سەر . بەڵام لە هەمان کاتدا، جاری وا هەبووە کەسانێک بە تاوانی سیاسی گیراون، بەڵام دواتر لە ڕەوتی دادگادا بە تاوانی کوشتن و تاوانەکانی تر بڕیاری لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپێنراوە.

هەروەها ئاماژەش دەکات کە لە ئەو ماوەیە دا لانی کەم پێنچ لاوی کوردی تەمەن ژیر ١٨ ساڵی لە بەندیخانەکاندا لە سیدارەدران.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:45 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG