پاش ئه‌وه‌ی ڕووسیا و چین به‌رنووسی بڕیارێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به سوریایان ڤیتۆ کرد، حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به شێوه‌یه‌کی توندتر شاڵاو بۆ خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که‌ی خۆی ده‌بات. له هه‌مان کاتیشـدا وای له وڵاتانی ڕۆژئاوا کردووه بیر له بژاره‌ی دیکه بۆ کۆتایی‌هێنان به خوێن ڕشتنی ناو سوریا بکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا.
له ئێسـتادا باس له پـێـکهێنانی گرووپی دۆستی گه‌لی سوریا ده‌کرێت. هه‌روه‌ها تورکیایش ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ میوانداریکردنی کۆنگره‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی ناو سوریا.
ئه‌مانه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌ڕێوه‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
هۆشه‌نگ برۆکا، نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌ی کوردی سوریا بنکه له ئه‌ڵمانیا.
موسته‌فا ئوسۆ، سه‌رۆکی پارتی ئازادی کوردی له حه‌سه‌که.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49:10 خوله‌كه.