ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ دوا جار سـزا نوێـیه‌کانی سه‌پانده سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران. په‌سه‌ندکردنی سـزا نوێـیه‌کان سه‌رکه‌وتنێـک بوو بۆ هه‌وڵه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووبه‌ڕووی له په‌راوێزنانی زیاتر بـبێته‌وه به‌هۆی به‌رنامه ناوکیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌یه‌وه.
ئه‌م سـزایانه چه‌ندێـک کاریگه‌ر ده‌بن؟ چه‌ندێ ده‌توانن بـبنه هۆکار بۆ ڕاگرتنی ئێران له‌و هه‌وڵانه‌ی وه‌ک ڕۆژئاوا ده‌ڵێت بۆ به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناو‌کی ده‌یدات؟
هاوکاتی سه‌پاندنی ئه‌م سـزایانه ئۆپـۆزسـیۆنی ناوه‌وه‌ی ئێران پـێشـتر داوای له لایه‌نگرانی ده‌کرد له سـاڵیادی هه‌ڵبژاردنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران‌دا لایه‌نگرانیان بێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بکه‌ن، به‌ڵام دواتر ئۆپـۆزسـیۆن هه‌ڵوێسـتێـکی تر ده‌نوێنێت.
گۆڕان له‌م هه‌ڵوێسـتدا بوو؟... ئۆپـۆزسـیۆنی ئێرانی چ له ده‌ره‌وه و چ له ناوه‌وه چۆن ده‌ڕوانـنه مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران، ئه‌وه‌ی له ئێران‌دا پـێی‌ده‌گوترێت جومبشی سه‌بز. ئایا هه‌مان هه‌ڵوێسـته که کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر به به‌رنامه ناوکیـیه‌که؟ یاخود کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی بۆخۆی چه‌ندێ توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتووبێت له‌و هه‌وڵه‌ی که ده‌یدات بۆ به نیشـتیمانیکردنی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی؟
هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان کردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
مه‌نسوری ته‌یفوری، نووسه‌ر.
کاوه قوره‌یشی، ڕۆژنامه‌وان.
ئیدریسی ئه‌حمه‌دی، نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 48:48 خوله‌كه.