ڕۆژی سێشه‌ممه ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکرده‌وه که تیایدا گوتوویه‌تی زانیاری باوه‌ڕپـێـکراوی لایه که نیشـانی ده‌دات ئێران کاری بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی کردووه.
ڕاپـۆرته‌که کاردانه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی لێـکه‌وتۆته‌وه و هه‌ر یه‌ک له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان سـزای توندتر و بێ پـێشینه به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنرێت وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ناچارکردنی واز له به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بهێنێت.
ئێرانیش له زاری به‌رپـرسه‌کانیـیه‌وه و له سه‌روو هه‌موویانه‌وه سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕه‌خنه‌ی توندیان له ڕاپـۆرته‌که گرت، ده‌ڵێن ئه‌وه مه‌به‌ستی سیاسی له پشـته‌وه‌یه و وڵاته‌که‌یان بۆ سه‌ره ده‌رزیـیه‌کیش له به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی پاشگه‌ز نابێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی جیهان ڕاپـۆرتیان بڵاوکردۆته‌وه که باس له شیانی هێرشی له‌شـکری ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌که‌ن. له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل لێـدوانی دا و گوتی وڵاته‌که‌ی هێشـتا بڕیاری له‌سه‌ر هێچ کرده‌وه‌یه‌ک نه‌داوه، به‌ڵام گوتیشی ده‌بێت خۆیان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان ئاماده بکه‌ن و ئیسرائیل له کۆتایشـدا ده‌بێت به خۆی به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی خۆی له ئه‌ستۆبگرێت.
لێره‌دا گه‌لێـک پـرسیار گه‌ڵاڵه ده‌بن، له‌وانه ورده‌کاری ئه‌و زانیاریـیه باوه‌ڕپـێـکراوانه چین که ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌زه‌ی ئه‌تۆم ده‌ڵێت به‌ڵگه‌ی به‌هێزن بۆ ئه‌وه‌ی ئێران هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات؟
ئایا قه‌یرانی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی ته‌نها به ڕێـگه‌ی له‌شـکری کۆتایی‌پـێبێت؟
ئه‌گه‌ر دۆخه‌که شه‌ڕی لێـکه‌وته‌وه له کوێـیه‌وه ده‌ستپـێده‌کات و له کوێـیه‌وه کۆتایی‌پـێدێت و ئاکامه‌کانی دور و نزیکی چۆن ده‌بن؟
ئه‌مانه و چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به ئێران بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوون، که هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کانیش ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
دکتۆر خالید خه‌یاتی، مامۆسـتای زانسـته سیاسیـیه‌کان له زانکۆی لینشۆپینگی سوید.
مه‌سعود کوردپـور، شـاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49:20 خوله‌كه.