Accessibility links

کاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا به‌رامبه‌ر به‌ ڕووداوه‌کانی سوریا


کاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا به‌رامبه‌ر به‌ ڕووداوه‌کانی سوریا
کاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا به‌رامبه‌ر به‌ ڕووداوه‌کانی سوریا

پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما، سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گوتی تورکیا بیر له‌ سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر حکومه‌تی سوریا ده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌رانی دژه‌ حکومه‌ت. ئه‌و له‌ نیویۆرک به‌ ڕۆژنامه‌وانانی تورکی گوت وڵاته‌که‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ سوریا ڕاگرتووه‌ و حکومه‌تی سوریا تورکیای ناچار کردووه‌ ئه‌و بڕیاره‌ بدات.

کاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا به‌رامبه‌ر به‌ ڕووداوه‌کانی سوریا
کاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا به‌رامبه‌ر به‌ ڕووداوه‌کانی سوریا

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ کۆشـکی سـپی گوتی هه‌ردوو به‌ڕێزان ئۆباما و ئه‌ردۆگان له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر ڕاوێژکردنی یه‌کتر بۆ شیانی هه‌نگاوی نوێ له‌ دژی سوریا، له‌وانه‌ گوشـاری سیاسی و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی دیکه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ سـزاش بگرێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو‌ که‌ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ پـێشـکه‌شی كرد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون:
غه‌ریبی حه‌سـسۆ، ئه‌ندامی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی شه‌پـۆلی پـێشـه‌ڕۆژ له‌ سوریا.
دکتۆر عه‌بدول باست سه‌یدا، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کورده‌کانی سوریا له‌ سوید و هه‌روه‌ها یه‌کێـکه‌ له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49:37 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG