Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق


هه‌له‌و واشنتن: کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق
هه‌له‌و واشنتن: کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق

له‌م هه‌فته‌یه‌ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس له‌ دانیشـتنێـک له‌ واشنتن گوتی ئه‌گه‌ر هه‌ندێـک له‌ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق بمێنـنه‌وه‌ له‌ پاش ده‌رچوونی به‌رنامه‌ی دیارکراو هه‌تا کۆتایی سـاڵ، ئه‌وا وڵاتانی که‌نداو پـشـتڕاست ده‌کاته‌وه‌، به‌ڵام بۆ ئێران پـشـتڕاستکردنه‌وه‌ نیـیه‌ و ئه‌وه‌ شـتێـکی باشه‌ وه‌ک به‌ڕێز گه‌یتس گوتی.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ دوێنێ پـێـنجشه‌ممه‌ به‌ هه‌زاران که‌س له‌ لایه‌نگرانی مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌ موقته‌دا ئه‌لسه‌در دژ به‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا کۆبوونه‌وه‌ و خۆپـیشـاندانیان کردووه‌ و داوایانکرد هه‌تا کۆتایی سـاڵ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ر وه‌ک به‌پـێی ڕێـکه‌وتنی دیارکراوه‌ له‌ عێراق وه‌ده‌رکه‌ون.

ئه‌وانه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن بوون که‌ هاوکارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یان برد و ئه‌م به‌ڕیزانه‌ میوانه‌کان بوون:
دکتۆر مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تکاری کورد و ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان.

ئوسامه‌ جه‌میل، ئه‌ندامی عێراق سه‌ر به‌ لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 48 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG