ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له ڕاگه‌یاندنێـکیدا له کۆشـکی سـپی هه‌واڵی کشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکای له عێراق ڕاگه‌یاند که هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.
ئه‌م بڕیاره هه‌ڵوێستی جۆراوجۆری له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا لێـکه‌وتۆته‌وه.
زۆربه‌ی زۆری دیموکراته‌کان پـشـتیوانی له بڕیاره‌که ده‌که‌ن به‌و پـێـیه‌ی یه‌ک له ئامانجه‌کانیان بووه که له ده‌می هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی باسیان لێوه ده‌کرد. به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه که‌میش نین ئه‌وانه‌ی له دژی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانن.
سیناتۆر جۆن مه‌کـکه‌ین که کاندیدی کۆماریـیه‌کان بوو له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ڕخنه‌ی له بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان له عێراق گرت و به هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ناوبردووه.
هه‌روه‌ها ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینی ئه‌مه‌ریکایی جۆن کین که یه‌کێـک بوو له‌وانه‌ی له سـاڵی 2007 جۆرج بوشی سه‌رۆکی پـێشـووی قایل کرد هێزه‌کانی له عێراقدا زیادبکات، گوتوویه‌تی ئه‌م بڕیاری کشانه‌وه‌یه به هه‌موو پـێوانهکان کاره‌سـاته. ده‌ڵێت ئێمه شه‌ڕه‌که‌مان برده‌وه به‌ڵام وا ئێسـتا ئاشتیـیهکه ده‌دۆڕێنین.
له ناو عێراقیشـدا به هه‌مان شێوه تێڕوانینی جواد له‌و باره‌یه‌وه هه‌ن.
به‌شێـک زۆر خۆشـحاڵن و ده‌ڵێن کۆتایی به داگیرکردنی وڵاته‌که‌یان دێت و به‌شێـکی دیکه نیگه‌رانن و ده‌ڵێن ڕه‌نگه ناکۆکی قۆڵتر له ناو وڵاته‌که‌دا ڕووبدات و هه‌روه‌ها ده‌سـتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و به تایبه‌تی ئێران زیاتر بـبێت.
ئه‌مه‌ریکاش خۆشی ئه‌و ڕاستیـیه ده‌زانێت. هه‌ر بۆیه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا ئاگاهی به ئێران دا له‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ زیاتکردنی ده‌سـتێوه‌ردانی خۆی له عێراقدا نه‌قۆزێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه به‌ر له کشـانه‌وه‌که، حکومه‌تی عێراق ده‌سـتیکردووه به ده‌سـتگیرکردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له کۆنه به‌عسـیـیه‌کان، ده‌ڵێت ئه‌وانه به نیازی پـیلانکی کوده‌تا بوون له پاش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت ڕژێمی پـێشـووی لیبیا ده‌سـتی له‌و پـیلانهدا هه‌بووه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نجومه‌نی کاتی زانیاریـیهکانیان به حکومه‌تی عێراق داوه.
ئه‌مانه و چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌بن، که هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
حاکم شێخ له‌تیف، ئه‌ندامی لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 48:54 خوله‌كه.