ئه‌و بنکه له‌شـکریـیه‌ی هه‌تا دوێنێ فه‌رمانده‌یه‌تی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا بوو له عێراق، وا ئه‌مڕۆ ده‌که‌وێته‌وه ژێر ده‌سـتی عێراقیـیه‌کانه‌وه.
ئه‌وا بۆ سـاڵه‌که ورده ورده سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی له عێراق ده‌کێشرێنه‌وه و هه‌تا ئه‌مڕۆ 13 هه‌زاریان ماونه‌ته‌وه و بڕیاره هه‌تا کۆتایی ئه‌م مانگه و به‌پـێی ڕێـکه‌وتنی سـتراتیژی نێوان واشنتن و به‌غدا هیچ کام له‌و سه‌ربازانه له عێراقدا نامێنـنه‌وه.
زۆر له کاربه‌ده‌سـتانی عێراق، له‌وانه نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر له ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانیان خواسـت ڕاهێنه‌ره‌کانیان بهێڵـنه‌وه تاوه‌کو مه‌شق و ڕاهێنان به سه‌ربازه عێراقیـیه‌کان بکه‌ن و به تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و چه‌کانه‌ی له ئه‌مه‌ریکای ده‌کڕن. به‌ڵام ته‌نانه‌ت پـێشـنیارێـکی له‌و جۆره‌ش ده‌بێت په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندی بکات.
هه‌رچۆنێـک بێت کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌یان یاخود سه‌دان پـرسیار لێ ده‌که‌وێته‌وه. خه‌ڵـکی عێراقیش به ترسه‌وه لێی ده‌ڕوانـن، چونکه له ده‌ستێوه‌ردانی ئێران ده‌ترسن له پـێش هه‌موو لایه‌نه‌کانی ناوچه‌که‌دا.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ترسه ئه‌و لایه‌نانه‌شی گرتۆته‌وه که له مێژه‌وه داوایان ده‌کرد هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له وڵاته‌که‌یاندا نه‌مێنن.
چه‌ند لایه‌نیش، له‌وانه کورد بڕوایان وایه و ده‌ڵێن هێشـتا زووه بۆ کشانه‌وه‌یان.
ئه‌مانه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
هاشم زێباری، مامۆسـتا له زانکۆ دهۆک و لێـکۆڵه‌ری سیاسی.
سامان نوح، ڕۆژنامه‌وان و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین له ڕۆژنامه‌ی ئه‌هالی له هه‌ولێر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 48:28 خوله‌كه.