له ڕاپۆرتێکی کۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان ناوی عێراق وه‌کو دووهه‌مین کوشنده‌ترین وڵاتانی جیهان بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له ساڵی 2010 دا هاتووه.
هێڕش ڕه‌سول، ڕۆژنامه‌وان و مامۆستای زانکۆی سلێمانی به‌شی ڕاگه‌یاندن له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی به گشتی ئازادی ڕۆژنامه‌نووسی ئازادی کۆمه‌ڵگایه و ڕۆژنامه‌وانان له پێناوی کۆمه‌ڵگا ده‌کۆژرێن و ڕووبه‌ڕووی ئازاردان و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن ده‌بنه‌وه. له کوردستانیش ئازادی ڕاده‌ربڕین به شێوه‌یه‌کی نسبیـیه و زۆر جار له هه‌ڵکشان و داکشاندایه. هێندێـک جار مه‌ودای ئه‌و ئازادییه به‌رته‌سك ده‌کرێته‌وه و به‌داخه‌وه یه‌کێك له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی له عێراق کوژراون له ساڵی 2010 له ناو کوردایه که ئه‌وه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:06 خوله‌كه.