Accessibility links

چل و دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ری کوژرانی سمایل شه‌ریف‌زاده‌ و هه‌ڤاڵانی


سمایل شه‌ریف‌زاده‌
سمایل شه‌ریف‌زاده‌

42 ساڵ له‌ مه‌وبه‌ر، 12 ی بانه‌مه‌ر 1347 هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ 2 ی مانگی مای 1968 زاینی ساڵروژی کوژرانی کاک سمایل شه‌ریف‌زاده‌ و هاوڕێکانی به‌ هۆی هێزه‌کانی ژاندارمی محه‌مه‌د ڕه‌زا شای په‌هله‌وی یه‌، ئه‌ویش پاش شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌کانیـیه‌کی 6 کات‌ژمێری که‌ له‌ "دارێنه‌" ی ناوچه‌ی بانه‌ له‌ کوردستانی ئێران روویدا.

سمایلی شه‌ریف زاده‌ له‌ ساڵی 1942 له‌ شاری مه‌هاباد له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌ست ڕۆیشتوو و ناسراو له‌ دایک بوو. پاش ته‌واو کردنی خوێندنی پۆله‌کانی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی و خوێندنی به‌شێکی ئاماده‌یی (د‌بیرستان) بۆ ته‌واو کردنی دیپلۆم چووبووه‌ شاری تاران و هه‌ر له‌ ئه‌ویش چووبووه‌ زانکۆی فه‌نی، ته‌کنیکی تاران و له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری ئه‌لکترۆنیک خوێندنی درێژه‌ پێدا. به‌ڵام سمایل له‌ به‌ر ئۆگری به‌ کاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستی له‌ خۆیندن هه‌ڵگرت و په‌نای بو کوردستانی عێڕاق برد، واته‌ هه‌ر دوای ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ چه‌ند له‌ هاوڕێـیانی ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ کوردستانی ئیران و له‌ لایه‌ن رژێمی شاوه‌ ده‌کوژرێن.

حه‌سه‌نی قازی، لێکۆڵه‌ر، نووسه‌ر و شاره‌زای مێژووی سیاسی کورد له‌ وتووێژیک له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ده‌ڵیت مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی کاک سوله‌یمان و هه‌ڤاڵانی بۆ کوردستانی ئێران پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کومه‌ڵانی زۆرلێکراوی کوردو ڕێکخستنی خه‌باتێکی مه‌ده‌نی بوو، به‌ڵام حکومه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و کات ڕێگایان به‌ ناوبراو نه‌دا که‌ به‌ ئامانجه‌کانی بگات. هه‌روه‌ها کاک حه‌سه‌ن پێی وایه‌ ئه‌و خه‌باته‌ی ئێستا له‌ کورستانی ئیرانێ له‌گۆڕێ‌دایه‌ درێژه‌ی هه‌مان ئه‌و ئه‌مانجانه‌یه‌ که‌ کاک سمایل و دۆسته‌کانی له‌ پێوه‌ندی مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ کورستانی ئیرانێ هه‌وڵیان بۆ ده‌دا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:14 0:00
Direct link

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG