Accessibility links

لە هەولێر کەمپینی هاواری عەفرین ڕاگەیەندرا


ژمارەیەک لە چاڵاکانی سڤیل و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و سیاسەتمەداران و چین و توێژی جیاجیا کەمپینێک بۆ کوکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بە ناوی "کەمپینی هاواری عەفرین" ڕاگەیەندرا ، رێکخەر و ئەندامانی دەستەی کەمپینەکە دەڵێن کومەک و هاوکاری جۆراوجۆر کودەکەینەوە دواتر بۆ خەڵکی سڤیلی عەفرینی دەنێرین.

لێزان بەکر یەکێک لە رێکخەرانی کەمپینەکەیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت بریاری راگەیاندنی کومەک و هاوکاری بۆ گەلی عەفرین رادەگەیەنین لە دەستەی پشتیوانی لە عەفرین و داواش لە تەواوی چین و توێژ و کەسایەتیەکان و هەموو ئەوانەی کە لە توانایاندا هەیە هاوکاری و کۆمەک بگەیەنن بە عەفرین لە رێگای کەمپینەکەیانەوە ئەگەرچی هەرێمی کوردستان لە دوخێکی سەختیشدایە بەڵام عەفرین لە دوخی جەنگدایە دەبێت بە هەموو لایەک تاک بە تاکی باشوور لایەنە سیاسیەکان کۆی هەموو باوەر و ئاینە جیاجیاکان لە پێناو سەرکەوتنی مروڤایەتی لە پێناو گەیشتنی کومەک و هاوکاری و نواندنی وەفاداری بۆ تەواوی ئاسا و جوامێرەکانی ڕۆژئاوا لە عەفرین بەتایبەتی ئێمە بەردەوام بین بۆ هاوکاریکردنیان.

لە لایەکی تر هاوڕێ کوردی ئەندامی دەستەی کەمپینی هاواری عەفرین لە هەولێر بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت لای ئێمە گرنگ نیە ئەمە عەفرینە یان ڕۆژهەلاتی کوردستانە کە لە ماوەی ڕابردوو هاوکاریمان گەیاندە ئەوانە، گرنگ ئەوەیە وەکو گەنجانی کورد لە باشووری کوردستان لە چوار پارچەی کوردستان پێویستە هەڵویستمان هەبێت، وەکو چاڵاکوانان ئەرکی ئێمەیە و لە ناویشدا هاوکاری مادی کوبکەینەوە بۆ ئەوەی بتوانین زورترین هاوکاری مادی و مەعنەوی بگەیەنینە ڕۆژئاوا کوردستان، خەڵکی هەولێر بەدەم ئەم کەمپینەوە بێت و هاوکاری خوی بگەیەنێتە عەفرین هەم هاوکاریەکی نەتەوەییە ئەرکێکی نەتەوەیی لە سەر شانی ئێمەدایە ئەمرۆ و هەم هاوکاریەکی مرۆییە وەکو مرۆڤ.

شایەنی باسکردنە بریار وایە کە ئەم کەمپینە هەموو جۆرە کومەک و هاوکاریەک لە خەڵکی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و بۆ خەڵکی عەفرین بنێردرێت و کەمپینەکەش بۆ ماوەی 10 رۆژ لە پێش پارکی شانەدەری شاری هەولێر بەردەوامی دەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:45 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG