Accessibility links

کاردانەوەکان لە هەڵەبجە سەبارەت بە هێرشە موشەکیـیەکەی سەر هەولێر


هێرشە موشەکیـیەکەی شەوی دووشەممە کرایە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، کە گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی لێکەوتەوە، کاردانەوەی جیاوازی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم و ئەمەریکای بەدوای خویدا هێنا و هێرشەکان ئیدانە کران، لە ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشدا هاتووە، دەزگاکانی دژە تیرۆر و ئاسایش و پۆلیس بە هەماهەنگی هێزەکانی هاوپەیمان شوێنی هاویشتنی مووشەکەکانیان دۆزیەوە کە لە ڕێگەی هەولێر گوێڕەوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا 12 مووشەک ئاڕاستەی هەولێر کراوە .

هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، هێرشە مووشەکیەکان ئیدانە دەکەن و پێیان وایە ئەوە کاری گروپە تیرۆستیەکانە ، دەخوازان لەهێزەکانی هاوپەیمانان ڕێگری بکرێت لە دووبارە بوونەوەی ئەو هێرشانە و هەوڵی جدی بۆ دۆزینەوەی بکەرانی ئەو کارە بدرێت.

مەنزەر عەلی هاووڵاتیەکی هەڵەبجەیە و دەڵێت تێک چوونی ئەمنیەتی کوردستان لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نیە.

بەپێی زانیاریەکان بارهەڵگرێکی بچوک لە جۆری کیا لە نزیک عەلوەی هەولێر 12 مووشەکی هەڵگرتووە ، لەجۆری107 ملیمی 18 کیلۆ گرامی مووشەکەکانی بەرە و هەولێر هاوویشتووە، لە فڕۆکە خانەی هەوڵێر 2 مووشەک کەوتنەخوارەوە و 6 کەس بریندار بوون کەسێکیش گیانی لەدەستداوە و لە گۆرەپانی ئاژەڵانی هەولێریش 3 مووشەک کەوتنە خوارەوە و سێ‌ هاوولاتی برینداربوون ، لە گەرەکی ناز سیتی دوو مووشەک کەوتنە خوارەوە و لە گەرەکی وەزیرانیش دوو مووشەک کەوتنە خوارەوە بریندارێک و زیانی بەچەند ئوتۆمبێلێک گەیاند، فەرحان عیزەت هاوڵاتیەکی هەڵەبجەیە و دەڵێت ، دەخوازن هەرێمی کوردستان نەبێتە گۆڕەپانی جەنگ و یەکلاکردنەوەی کێشە سیاسیەکانی عێراق و دەرەوەش و هاوپەیمانان ڕیگری لە هێرشەکان بکەن.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسرور با‌رزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هێرشە مووشەکیەکەیان تاوتوێ‌ کرد ، هاوکات لەسەر ئاستی عێراقیش هەریەک لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هێرشەکانیان ئیدانەکرد لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە و سەرجەم حیزبە سیاسیەکان نیگەرانی خویان دەربڕی ، عەزیز رەسول هاووڵاتیەکی کوردستانە دەڵێت خوشحاڵێن کە هێزەکانی هاوپەیمانان بە خێرایی هاتنە سەر خەت، دەکرێت بەشێک لەو هێرشانە بۆ نزیکی کورد لە هاوپەیمانان بگەڕێتەوە.

ڕووداوەکە لەکاتێکدایە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، داوای لە نەتەوه ‌یەگرتووەکان کردووە ، کە هێرشەکان بە جدی وەربگیرێن و لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەرێم و بەغدا دروست بکرێت بەزووترین کات ئەو کەسانە بدۆزرێنەوە کە ئەنجامیان داوە و بە سزایی یاسایی بگەیەنرێن ، تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپورتەش ئیدانەکردنی هێرشە مووشەکیەکە بەردەوامی هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:55 0:00


XS
SM
MD
LG