Accessibility links

دادگاییکردنی ڕاگیراوانی بادینان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت


ڕۆژی دووشەممە لە دادگای چواری تێهەڵچوونەوەی هەولێر دادگاییکردنی ژمارەیەک لە ڕاگیراوانی بادینان بەڕێوەچوو ئەو ڕاگیراوانەی کە لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانەوەلەسەر تۆمەتی جیاجیا دەستگیرکراون.

لەگەڵ بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکەیان ژمارەیەک لە پارێزەران و چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و پەرلەمانتاران و توێژی جیاجیای کۆمەڵگە ئامادەبوون. بەشێکیان لە چوونە ژوورەوە بۆ نێو هۆلەکانی دادگا و بەشێکی تریش لە دەرەوەی دادگا بوون.

سەبارەت بە کەیسی ئەو ڕاگیراوانە و چۆنیەتی دادگایی کردنیان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاسۆ هاشم پارێزەری چەند لەو ڕاگیراوانە دەڵێت" مامەڵەکردنیان لەگەڵ هەندێک لە پاریزەرەکان وەک پێویست نەبوو، دواتر دادگا دۆخەکەی هێورکردەوە لەبەر ئەوەی سکاڵاکە ئەمنیە لەوانەیە پەیوەندی بە ئەمنیەوە هەبێت، وەکو دادگا هەموو ئەو رێکارە یاساییانە کە دادگا ئەنجامیدا لە چوارچێوەی یاسا بوو بەڵام ڕۆڵی داواکاری گشتی وەکو پێویست نەبوو، دەبوایە داواکاری گشتی بێلایەنی بەتەواوی لە دۆسیەکە دیاربووایە ئەو پارێزەرانەی کە وەکالەیان هەبوو هەموویان هاتنە ژوورەوە".

بەشێک لەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە پێش دادگا ئامادەبوون نیگەرانی خۆیان لەمەڕ شێوازی دادگاییکردنی ئەو ڕاگیراوانە و ڕەوشەکە بەگشتی نیشاندا

ئامانج وەرتی یەکێکە لەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە پێش دادگای هەولێر ئامادەبوو بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی " دامو دەزگاکانی حکومەت بەتایبەتی لایەنە ئەمنیەکان وەکو پۆلیس و ئاسایش بۆیان هەیە رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن بەڵام ناکرێت شەش حەوت مانگ کۆمەلێک ڕۆژنامەنووس و چاڵاکوانی کۆمەڵی مەدەنی و مامۆستا زیندانیان بکەی بەبیانۆی ئەوەی کە ئەوانە مەترسین لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی، دەبێت هەماهەنگیەکی پتەو لەنێوان دامودەزگاکانی دەوڵەت و ڕۆژنامەنووسان هەبێت لە ئێستادا مەودایەکی زۆر لە نێوانیاندا هەیە و هێزە ئەمنیەکان بەچاوێکی دوژمنکارانە سەیری ڕۆژنامەنووسان دەکەن".

لە لایەکی ترەوە بەشێک لەو چاڵاکانە و خەڵکەی کە لە پێش دادگای هەولێر ئامادەبوو پێیان وابوو ڕەوشەکە ئاساییە و هیچ شتێکی نا قانونی و پێشێلکاریەک نابینرێت و ڕەوشی نێو هۆڵی دادگاکانیش وەک ڕۆژانی پێشترە و ئاساییە

محەمەد سەباح سەرۆکی رێکخراوی دیداری ئاشتی سەرەدانی نێو هۆلەکانی دادگای کردووە لەگەڵ هاتنە دەرەوەی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە ڕەوشی نێو دادگاکان دەڵێت: لە بواری مافی مرۆڤ و پێکەوە ژیان کار دەکەین زۆر چاودێری دادگاکان دەکەین ئەمڕۆش وەکو ڕۆژانی تر سەردانی دادگامان کرد زۆر بە ئاسایی کاروباری دادگا بەرێوەدەچوو ئەو شتانەی کە باس دەکرێن ئێمە هیچ شتێکی جیاوازمان نەبینی وەکو چەند ڕۆژە دادگاکان بە ئاسایی کاروباری خۆیان بەرێدەکرد، لە ڕۆژانی تریش بەشێک لە هێزە ئەمنیەکان لەناو دادگاکان هەن کاتێک کە تومەتباران دەهێننە بەردەم دادگاکان ئەمە شتێکی ئاساییە."

جێی باسە دادگاییکردنی هەریەک لە چاڵاکوان شێروان شێروانی و گوهدار زێباری و ئەیاس کەرەم و هاریوان بۆ بەیانی ڕۆژی سێشەممە دواخرا، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی دادگاییکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ڕۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی پەڕاوەکانیان گەرێنرانەوە بۆ ئاسایشی گشتی تا دووبارە لێکۆڵینەوەی تێدا بکرێت، بەپێی زانیاریەکان ئەو تومەتانەی کە ئاراستەی ئەو ڕاگیراوانە کراون تێکدانی ئەمنی قەومی و سیخۆری بووە بەڵام کەسوکاریان ئەو تومەتانە ڕەتدەکەنەوە و پێیان وایە تەنها داوای مافی خۆیان و خەڵکی بە گشتی کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:27 0:00


XS
SM
MD
LG