ئه‌مرۆ نه‌ک هه‌ر یۆنان به‌ڵکۆ سه‌رانسه‌ری جیهان له ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی ئابوریدایه. ئه‌وروپا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له وڵاتانی له قه‌ێرانیه‌کی قوولی ئابوریدان وه‌کو ئیسپانیا و ئیتالیا به‌ڵام کێشه‌که له یونان زه‌قتر بوه‌ته‌وه و باره‌که به‌و ڕاده‌یه‌ش گه‌یشتوه سه‌رۆک وه‌زیر پاپندریۆس ده‌ست له کار بکێشیته‌وه.
دکتۆر هیڤا په‌ناهی پروفیسۆری زانسته ڕامیاره‌کان له زانکۆی پاندیۆسی ئه‌ثینا له یۆنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ باری جیوپولیتیک، به تاێبه‌تی گرفتی ئابوری ناوخۆ وه هه‌ر وه‌ها بۆ هه‌ندی گرفتی ئه‌وروپیش و ئه‌وانه‌ی که ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات له ئه‌وه‌روپا داده‌ڕێژن وه‌کو ئه‌ڵمان و فه‌ره‌نسا و وا دیاره سیاسه‌ت به گشتی له ئه‌ورووپادا تێکچووه. خانم په‌ناهی ده‌شڵێت قه‌ێرانی ئابوری نه‌ک ته‌نها قه‌ێرانی ئابوریه به‌لکۆ قه‌ێرانی مرۆڤیشه و ئه‌وروپا گووتاری سیاسی نییه بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگیه‌که و بتوانن به جۆرێک له جۆره‌کان ژیانه‌وه‌یه‌ک به دونیای ئه‌وروپادا بده‌نه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی8:28 خولوکه.