Accessibility links

هۆڵەندا مۆزەخانەی هۆڵۆکۆست دەکاتەوە و ئامادەبوونی سەرۆکی ئیسڕائیل نیگەرانی لێدەکەوێتەوە


مۆزەخانەی هۆڵۆکۆستی نیشتیمانی هۆڵەندا ڕۆژی یەکشەممە لە مەراسیمێکدا دەکرێتەوە کە پاشای هۆڵەندا و سەرۆکی ئیسڕائیل ئیسحاق هێرزۆگ ئامادەی دەبن، ئامادەبوونی هێرزۆگ دەبێتە هۆی کەوتنەوەی خۆپیشاندان دژی هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر فەلەستینییەکان لە غەززە.

مۆزەخانەکە لە ئەمستردام چیرۆکی نزیکەی 102,000 جوو دەگێڕێتەوە کە لە هۆڵەندا ڕەوانە کراونەتەوە و لە کامپەکانی نازییەکاندا کوژراون.

سێ چارەکی جووە هۆڵەندییەکان لە نێو ئەو 6 ملیۆن جووەدان کە لەلایەن نازییەکانەوە کوژراون، ئەمەش زۆرترین ژمارەی جووەکانە لە سەرجەم وڵاتانی دیکەی ئەوروپادا.

پاشای هۆڵەندا ویلیم ئالیکساندەر و هێرزۆگ سەردانی پەرستگایەکی جووەکان دەکەن و مۆزەخانەکە دەکەنەوە، ئەمەش لە نێوەندی هێرشە کوشندەکانی ئیسڕائیلدا بۆ سەر غەززە، کە بەهۆی هێرشەکانی حەماسەوە لە 7 ی مانگی 10 دا بۆ سەر ئیسڕائیل سەرییانهەڵدا. خۆپیشاندانی لایەنگری فەلەستینییەکان و خۆپیشاندانی لایەنگری ئیسڕائیلییەکان هەردووکیان پلانییان بۆ داندراوە لە دەرەوەی بۆنەکە بەڕێوەبچن.

ڕێکخراوێکی هۆڵەندی لایەنگری فەلەستینییەکان بە ناوی کۆڕبەندی مافەکان، دەڵێت ئامادەبوونی هێرزۆگ " زلەیەکە بە ڕووی ئەو فەلەستینییانەدا کە تەنها دەتوانن بێدەسەڵاتانە ببینن چۆن بکوژە ئیسڕائیلییەکان خۆشەویستانییان دەکوژن و خاکەکەیان لە ناودەبەن."

پێش کردنەوەی مۆزەخانەکە، ناوەندی کلتوریی جووەکان کە مۆزەخانەکە بەڕێوەدەبات وتی " زۆر نیگەرانە سەبارەت بە جەنگەکە و ئەو دەرەنجامانەی کە جەنگەکە هەیبووە لەسەر سەرەتا دانیشتوانی ئیسڕائیل و غەززە و کەناری ڕۆژئاوا."

وتی " لەوە ناخۆشتر ئەوەیە کە مۆزەخانەی نیشتیمانی هۆڵۆکۆست لە کاتێکدا دەکرێتەوە کە جەنگەکە بەردەوامە. کارەکەمان بەپەلەتر دەکات."

XS
SM
MD
LG