هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە ئاماژەی بەوەدا بەرپەرچی موشەکێکی باڵیستیکی حوثییەکانی داوەتەوە کە بە ئاڕاستەی شاری جازانی سعودیە هەڵدراوە لە باشووری وڵاتەکە.
حوثییەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند دامەزراوەیەکی سەر بە کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی سعودیەیان کردۆتە ئامانج.
هاوپەیمانێتی ئاماژەی بە کەوتنەوەی زیانی ماددی نەدا، هەروەها حوثییەکانیش لە کەناڵەکەی خۆیانەوە ئاماژەیان بە کەوتنەوەی هیچ زیانێک نەداوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز