Accessibility links

ڤایرۆسی کۆرۆنا چۆن شێوازی پۆشینی جلوبەرگی شوێنی کارکردنی لە ئەمەریکا گۆڕی


دوای پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاتێک کریستین ماریانی دروستکەر و دیزاینەری پۆشاک دەچێتە سەر کار، تێبینی گۆڕانکارییەک دەکات لەسەر شێوازی خۆگۆڕینی خەڵکەکە بۆ کارکردن.

ماریانی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە سکوڵی ناوەندی هونەر لە شیکاگۆ، دەڵێت " ئێستا خەڵکەکە جلێک دەپۆشن کە ئاسوودەن تێیدا. بە دەگمەن یەکێک دەبینم بە قات و بۆینباخەوە. زۆرجار ئەوەی دەیبینی پانتۆڵی کابۆیە و هەندێک جار لەگەڵ چاکەتێک و تیشێرتێکدا."

زۆرێک لە ئەمەریکاییەکان لە ماوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا لە ماڵەکانی خۆیانەوە بە ئاسوودەیی و جلوبەرگی ماڵەوە کارەکانییان دەکرد، هاوکات ئەو کارمەندانەی کە هێشتا دەبوو ئامادە بوونایە لە شوێنی کارەکانییان هەوڵییاندا بە شێوازێکی ئاسوودەتر جل بپۆشن.

هیلاری ستۆنی پڕۆفیسۆر لە سکوڵی فاشن لە زانکۆی ویلایەتی کەنت دەڵێت " کاتێک دوورکەوتینەوە و هێشتا دەبوو کارەکانی ڕۆژانەمان جێبەجێ بکەین، جلوبەرگی ئاسایی ڕۆژانە لە ئۆفیس بوو بە جلوبەرگی سەرەکی ناو ئۆفیس."

ستۆن دەڵێت ئەو ڕەوتە بۆ دوای پەتای کۆرۆناش بەردەوام بوو. کۆمپانیاکانی جلوبەرگ سەنگییان خستەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ پێویستییەکانی هێزێکی کاردا کە فێری ئەوە بووە لە کاتی کارکردندا جلوبەرگێکی ئاسوودە بپۆشێت، ڕێگەیەک بۆ ئەوەی ئەوە بکەیت دروستکردنی جلوبەرگی نەریتی ئۆفیسە لەو ماددانەوە کە ئاسوودەترن.

پەتاکە وایکرد خەڵکەکە بیر لە شێوازێکی جلوبەرگ پۆشینی بەردەوام بکەنەوە، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە زۆرێکییان لە ماوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆدا لە بازاڕکردن نەوەستان.

ستۆن دەڵێت " کۆمپانیا و دیزاینەرەکان و بازرگانەکان بە شێوەیەکی جیاواز بیر دەکەنەوە لەوەی چۆن جلوبەرگ دروست بکەن، پەرەی پێبدەن و بەرهەمی بهێنن، هەروەها چۆنێتی سیستمی گەیاندنی بەرهەمەکانییان. پێم وایە لەوێدایە جیاوازییەکان دەبینین. بەردەوامیی هەموو شتیکە. ئابووری بازنەیی ئەمڕۆ هەموو شتێکە، چونکە پێویستە زیرەکانەتر بیر بکەینەوە سەبارەت بەوەی چی بەکاردەهێنین و چی دروست دەکەین و چۆن بەکاری دەهێنین."

دوای پەتاکە، خەڵکێکی زۆر کاتەکانی کارکردنییان گۆڕی، بەشێکی هەفتەکە لە ماڵەوە کاریان دەکرد. ڕاپۆرتێکی ئەم دواییە دەریخستووە کە ئەوەی بە جلوبەرگی گونجاوی ئۆفیس دادەنرێت پەرەی سەندووە، ئەمەش گرنگییەکی زیاتر دەدات بە ستایل و ئاسوودەیی تاک.

دایانا سوی و ستایلیست لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت " پەتاکە وای لە کۆمپانیاکان کرد درک بەوە بکەن کە کارمەندەکان هەستێکی زۆر خۆشییان هەبووە کاتێک توانیویانە جلوبەرگێک بپۆشن کە ڕەنگدانەوەی ستایلی تایبەتی خۆیان بووە. دوای پەتاکە، هەموومان دەمانەوێت تۆزێک خۆشی ببینین بە چۆنێتی دەرکەوتنمانەوە، کارکردنیش بەو شێوەیە ڕێگە بە داهێنان و نەرمی دەدات."

لە کاتێکدا کە لە سەدا 79 ی ئەو کەسانەی کە بەشداربوون لە ڕاپرسییەکەدا دەڵێن بەهۆی نەرمێتییەوە لە خشتەی کارەکانییاندا جیاواز لە جاران جلوبەرگ دەپۆشن، لە سەدا 85 ی پیاوان دەڵێن گۆڕانکارییان کردووە لە شێوازی پۆشینی جلوبەرگدا.

ستۆن دەڵێت " شێوازی پۆشینی جلوبەرگی پیاوان لە تەقینەوەدایە. ئەوەی ئێستا پیاوان دەیانەوێت، دەیانەوێت بەدیلییان هەبێت، شتێکییان دەوێت داهێنان بێت، شتێکییان دەوێت زیرەکانە و خۆش بێت، ستایلییان دەوێت."

لە کاتێکدا کە کۆمپانیاکانی جلوبەرگ سەنگییان خستووەتە سەر دروستکردنی جلوبەرگێک کە ئاسوودە بیت تێیدا لە ئۆفیس، ئاماژە هەن لەسەر ئەوەی کاتە ئاسوودەییە ئاسانەکان ڕەنگە کۆتاییان بێت.

ماریامی وتی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی هەمیشەیی پێشبینییەکانی سەبارەت بە جلوبەرگی ئۆفیس هێور کردەوە.

وتی " هێشتا هەر خەڵکانێک دەبن کە بە ڕاستی حەزییان لە پۆشینی قات دەبێت، قاتیش دەپۆشن. ئەوەش ئاسایی دەبێت ئەگەر بە پانتۆڵێکی خاکی و تیشێرتێکەوە دەربکەویت و کەی بتەوێت چاکەتێکی بەسەردا بپۆشیت. پێم وایە هەردوو شێوازەکە بە دوو شێوازی ڕاستی پۆشینی جلوبەرگ دادەنرێن. پێم وایە ئەو یاسا توندانە چیتر جێبەجێ ناکرێن."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG