Accessibility links

گەرمای زۆر چۆن کاردەکاتە سەر دەرمانەکان و ئەوانەشی کە دەرمان وەردەگرن


جیهان ڕووبەڕووی گەرمترین ڕۆژ بووەوە کە تاوەکو ئێستا تۆمارکرابێت و ئێستا درێژبوونەوەی ماوەی شەپۆلەکانی گەرما بووەتە شتێکی باو بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە، گەرمای زۆریش دەتوانێت دەرمانەکان تێک بدات و کاربکاتە سەر ئەو نەخۆشانەی کە وەرییان دەگرن.

ئەمانەی خوارەوە چەند زانیارییەکن سەبارەت بە دەرمانەکان لە کەش و هەوای گەرمدا:

گەرما چۆن کاردەکاتە سەر کاریگەریی و کواڵێتی دەرمانەکان؟

دەرمانەکانی نەخۆشییە باوەکان دەتوانن هەستیاریی نەخۆش بۆ گەرما زیاتر بکەن، ئەوەش لە ڕێی پەکخستنی وەڵامی جەستەوە بۆ پلە بەرزەکانی گەرمی، دەتوانن توانای ئارەق کردنەوە کەم بکەنەوە یاخود زیادی بکەن و ڕێژەی چوون و هاتنی خوێنیش بگۆڕن.

شەپۆلەکانی گەرما مەترسی خراپبوونی نزیکەی سەرجەم دەرمانەکان زیاتر دەکات، ئیتر بە حەب بێت یان بە شروب یان شێوازەکانی دیکەی، ئەگەر لە حاڵەتێکدا کە لە پلەیەکی دیاریکراوی گەرمیدا دانەنرێن.

کاریگەرییەکانی گەرما لەسەر دەرمانەکان دەکرێت بەپێی دۆخی نەخۆشەکە و ژەم و ژینگەی نەخۆشەکە جیاواز بن.

چی جۆرە دەرمانێک توشی هەستیاریت دەکات بۆ گەرما؟

دەرمانەکانی فشاری خوێن و دڵ: Angiotensin converting enzyme (ACE)، ئەو دەرمانانەی ڕێگری دەکەن لە هەست کردن بە تونێتی، تونێتی سەرکوت دەکەن و قورسی دەکەن بزانیت کەی ئاوی زیاتر بخۆیتەوە و ئەوەش مەترسی وشکبوونەوە زیاتر دەکات. بلۆکەرەکانی کەناڵی کالیسیۆم دەتوانن ببنە هۆی ناهاوسەنگی کانزاکان، لەسەر جەستەی قورس دەکەن پلەی گەرمای خۆی ڕێکبخات، هاوکات بڵۆکەرەکانی بێتا دەتوانن ئارەقکردنەوە قورس بکەن و جەستە بە فێنکی بهێڵنەوە. دیورێتیکس یاخود حەبی ئاو، ئەوەش دەکرێت توشی وشکبوونەوە و ناهاوسەنگی کانزاکانت بکەن.

دەرمانەکانی هەستیاری: هەندێک لە دەرمانەکانی ئەنتیهیستامین ئارەقکردنەوە کەم دەکەنەوە و دەتوانن ڕێکخستنی پلەی گەرمای لەش تێکبدەن.

دەرمانە دەروونییەکان: هەندێک لە دەرمانەکانی نەخۆشییە دەروونییەکان توانای نەخۆشەکە بۆ ئارەقکردنەوە کەم دەکەنەوە. هەندێک لە دەرمانەکان کاریگەریی پێچەوانەیان هەیە، ئارەقکردنەوە زیاد دەکەن و هەستکردن بە تونێتی ناهێڵن.

دەرمانەکانی غودە: دەرمانەکانی هۆڕمۆنی غودە دەتوانن پلەی گەرمای جەستە زیاد بکەن، ڕێکخستنی پلەی گەرمای جەستە تێکبدەن و تووشی ئارەقکردنەوەیەکی زۆرت بکەن.

چی پلەیەکی گەرمی پارێزراوە بۆ دانانی دەرمانەکان تێیدا؟

گەرمای زۆر توند و سەرمای زۆر توند دەتوانن بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەریی دەرمانەکان کەم بکەنەوە.

هەندێک لە دەرمانەکان دەتوانن هەتاوەکو 30 پلەی سیلیزی کێشەیان نەبێت، بەڵام بە گشتی دەبێت دەرمانەکان لە شوێنێکی وشک و فێنکدا دابندرێن، دوور لە تیشکی خۆرەوە.

ئەیمی باچیریشی ئەندامی فاکەڵتی دەرمانخانە لە زانکۆی نیو مەکسیکۆ لە ئەلباکێرکی دەڵێت قورسە بزانرێت دەرمانەکان لە چی پلەیەکی گەرمیدا تێکدەچن، چونکە بەپێی جۆری دەرمانەکان ئەوە دەگۆڕێت.

بە گشتی، دەرمانەکان نابێت لە ناو ئوتومبێلە گەرمەکاندا یان لە شوێنی گەرمی دیکەدا دابندرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG