Accessibility links

ته‌یمور ئه‌لیاسی: زیاتر له‌ 40 وڵاتی ئه‌ندامی یو ئێن پرسی کوردیان هێنایه‌ گۆڕ


کاک ته‌یمور ئه‌لیاسی
کاک ته‌یمور ئه‌لیاسی

دۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئیران له‌ ساڵی 2010 دا تاو تۆ کرا و هه‌ڵبه‌ت ئه‌مڕۆ هه‌ینی 31ی مانگی ئوکتۆبر له‌ ژنێف هه‌ر ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام درا و هه‌ر چوارساڵه‌ی جارێک ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه‌ ده‌کرێت که‌ ئه‌مه‌ دووهه‌م خۆلیه‌تی.

شوڕای مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ژنێف کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که‌ له‌ ح27ی ئوکتۆبره‌وه‌ پێکی هێناوه‌ و هه‌تا 7ی مانگی نوامبر درێژه‌ی ده‌بێت، تێیدا وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دۆخی مافه‌کانی مرۆڤی هه‌ر وڵاتێک تا و تۆ ده‌که‌ن.

دۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئیران له‌ ساڵی 2010 دا تاو تۆ کرا و هه‌ڵبه‌ت ئه‌مڕۆ هه‌ینی 31ی مانگی ئوکتۆبر له‌ ژنێف هه‌ر ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام درا و هه‌ر چوارساڵه‌ی جارێک ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه‌ ده‌کرێت که‌ ئه‌مه‌ دووهه‌م خۆلیه‌تی.

له‌ وتووێژێکی له‌ گه‌ل ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، کاک ته‌یمور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان ئێران له‌ ژنێڤ ده‌ڵێت 108 وڵات ڕاسپارده‌ی ئێرانیان کرد که‌ مافه‌کانی مرۆڤ به‌ جێ بگه‌یه‌نێت که‌ هه‌تا ئێستا ئێران ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی به‌کرده‌وه‌ به‌ جێ نه‌گه‌یاندووه‌.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئه‌لیاسی ئاماژه‌ی ده‌کات که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی پێداهاتنه‌وه‌ له‌ چوار ساڵ له‌ مه‌و پێشدا 5 وڵات مه‌سه‌له‌ی کوردیان هێنایه‌ گۆڕ به‌ڵام ئه‌و ساڵ 40 وڵات و له‌ نێویاندا وڵاته‌کانی وه‌ک فه‌ڕانسه‌، ئۆستڕالیا، نه‌مسا-ئۆتریش و شیلی پرسی کوردیان هێنایه‌گۆڕ.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:18 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG