جه‌نه‌راڵ حوسێن که‌مال جێگری وه‌زیری ناوخۆ بۆ کاروباری هه‌واڵگه‌ری له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئه‌و هه‌واڵه دوره له ڕاستییه‌وه که ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی موقاوه‌مه‌تی ئێرانی له پاریس بڵاوی کردۆته‌وه که گوایه باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مالیکی به‌ته‌مان ڕۆژی هه‌ینی هێزی قودس ببه‌نه کامپی ئهشڕهفهوه. جه‌نه‌راڵ حوسێن که‌مال گوتیشی ئه‌وه ڕاست نییه و ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق بیه‌وێت ئه‌مه بکات ئه‌وه پێویستی به‌وه نییه هێزی قودس بهێنێت، خۆی ئه‌و کاره ده‌کات، ده‌شڵێت حکومه‌تی عێراق بڕیاری داوه ئه‌و کامپه چۆڵبکات و خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌وێش به‌ڵگه‌نامه‌یان هه‌یه بۆ هه‌ر شوێنێک بیانه‌وێت ئه‌وا ده‌توانن بڕۆن و که‌س ڕێگه‌یان لێ ناگرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:11 خوله‌كه.