Accessibility links

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی دەڵێت کەمی بەرهەمی نەوت گەشەی بەرهەمی ناوخۆی عێراق لە 2023 و 2024 کەم دەکاتەوە


سندووقی دراوی نێودەوڵەتی دەڵێت بەهۆی کەمی لە بەرهەمهێنانی نەوتدا، عێراق لە ساڵی 2023 و 2024 ڕووبەڕووی گەشەیەکی کەمتری بەرهەمی ناوخۆیی دەبێتەوە. کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت ئەو کەمکردنەوەیەش دەگرێتەوە کە ئۆپیک پڵەس بڕیاری لەسەر داوە، لە کاتێکدا فراوانبوونێکی گەورەی دارایی لە بودجە سێ ساڵەییەکەی وڵاتەکەدا مەترسیی لە ماوەیەکی مامناوەند خایەندا دروست کردووە.
سندووقی دراوی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا دوای کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا پێشوازی لە پلانەکانی حکومەتی عێراق کرد بۆ پتەوکردنی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی، هەروەها وتی بانکی ناوەندی عێراق " بە شێوەیەکی گونجاو " سیاسەتەکانی دراوی توندکردووەتەوە.

بەڵام وتی وڵاتەکە پێویستیی بە چاکسازییەکی قووڵی پێکهاتەیی هەیە بۆ هەمەچەشنکردنی ئابوورییەکەیی و بە دەستهێنانی گەشەیەکی بەردەوام.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " ئەرکە سەرەکییەکان بریتین لە دروستکردنی بوارێکی کارکردن بۆ کەرتە تایبەتەکان، ئەوەش لە ڕێی چاکسازیکردن لە کەرتەکانی بانک و کارەبا و کەمکردنەوەی شێواندنەکان لە بازاڕی کاردا و بەردەوام بوونی هەوڵەکان بۆ پەرەدان بە حکومڕانی و کەمکردنەوەی گەندەڵی."

سەرۆک وەزیری عێراق محەمەد شیاع ئەل سودانی ئەنجامدانی چاکسازی ئابووری کردووە بە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی، بەڵام ڕووبەڕووی شەڕێکی قورس بووەتەوە لە وڵاتێکدا کە حکومەت گەورەترین خاوەنکارە و بیرۆکراسییەکی شێواو و یاسا کۆنەکان کۆسپ دەخەنە بەردەم کەرتی تایبەت.

XS
SM
MD
LG