Accessibility links

ئەمەل جەلال: ساڵ بە ساڵ توندوتیژی دژی ژنان و خۆکوشتن لەزیادبووندایە


ئه‌ماڵ جه‌ماڵ
ئه‌ماڵ جه‌ماڵ

ئه‌و خانمه‌ هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌کات که‌ "پێویستمان بە گۆڕانکارییەکی ریشەیی هەمەلایەن هەیە، واتە پرسی ژن پێویستە ببێتە پرسێکی دامەزراوەیی زیاترو پرسێکی کۆمەڵگایی."

سەرباری دەرکردنی یاساو هەبوونی دامەزراوەگەلێکی تایبەتمەند بۆ بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خانمان، بەڵام هێشتا توندویژی و زەبروزەنگی خێزانی دژ بە خانمان بەردەوام هەم لەعێراق و هەم لە هەرێمی کوردستان لەزیادبووندایە. ساڵانە لەیادی بەڕنگاربوونەوەی توندوتیژیدا چەندین ئاهەنگ و بۆنەی تایبەت بەو پرسە سازدەکرێت؛ بەڵام تا ئەم سەروەختە بەپێی راپۆرتەکانی ئاژانسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە ناوخۆییەکانیش، توند و تیژی دژی ژنان له‌ بره‌ودایه‌.

دوابەدوای شەڕ و ململانێ خویناوییەکانی سەروەختی داعش و ناکۆکییە ناوخۆییەکان لەعێراق و هەرێمی کوردستان هێشتا قەیرانی ئابووری و سیاسی و یاسایی تێکڕا کاریگەری گەورەیان خستۆتەسەر هاوڵاتیان و خانمان بە تایبەتی.

بۆ پتر نزیکبوونەوە لەڕاستییەکانی پرسی توندوتیژی دژی خانمان لەهەرێمی کوردستاندا ئاسۆ جەبار وتوێژێکی تایبەتی لەگەڵ ئەندامی باڵای ئه‌نجومەنی کاروباری خانمان ئەمەل جەلالدا سازکردووە.

دەشڵێت "کوردستان سیخناخکراوە بە یاسا، بەڵام عیبرەت لەجێبەجێکردنەکەیدایە، لاوازی لەجێبەجێکردنی هەندێک یاسا وادەکات بەهای یاساکان بچێتە ژێر گومان و پرسیاری گەورەوە."

سەبارەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەکارهێنان و کاریگەرییەکانی، ئەمەل جەلال دەڵێت، "ئەوەی کە پارەشی نیەو ئەوەی کە نانیشی نیە بیخوات، ئالودە بووە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان."

هاوکات دەشڵێت، "قەیرانی سیاسی و دارایی کەشێکی ناتەندروستی بەرهەمهێناوە کە تاکەکەسی توشی نائومێدی کردووە، ئەم بێزاری و نائومێدی و بێکارییە وایکردووە کە زۆرجار رەفتار و بەریەککەوتنەکانی بە زیانی خۆی و بەرامبەرەکەی تەواوبێت."

لەکاتێکدا ئەمەل جەلال ئاماژە بەوە دەدات کە "لە کوردستاندا 5 شێڵتەر هەیە، بەرێوبەرایەتی بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی هەیە و هیڵی گەرمی 119 هەیە؛ لەهەر شوێنێکی دنیادا ئەو هێڵە گەرمە بەردەوام کاردەکات هەم بۆ رێنمایی هەم بۆ فریاکەوتنی ئەو کچ و ژن و خێزانانەی کە رووبەڕووی مەترسی دەبنەوە."

دەشڵێت "بەداخەوە ساڵ بە ساڵ توندوتیژی و خۆکوشتن و کوشتن و هەراسانکردن دژی ژنان زیادی کردووە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:09 0:00

XS
SM
MD
LG