سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراك ئۆباما له میانه‌ی وتارێکیدا له ڕۆژی دووشه‌ممه کۆتایی هێنانی ئه‌رکه جه‌نگیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له عێراق ڕاگه‌یاند.
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له کاتێکی ئێجگار ناسکی ڕه‌وشی سیاسی عێراق ده‌کشێته‌وه که دوا به‌دوای نزیکه‌ی 5 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان و هێشتا چاره‌نوسی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ نادیاره و ململانی له‌سه‌ر پۆسته سیادیه‌کانی وڵاته‌که تۆندتر بووه.
به‌مه‌به‌ستی تێشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چ ڕاده‌یه‌ك بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دورو‌سته له‌م کاته‌نه‌دا و کاریگه‌ری له سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ له عێراق بۆ له‌مه‌ودوا، هاوکارمان شایان پاشا گفتوگۆی کرد له‌گه‌ڵ (چارڵس دۆن) شاره‌زای سیاسی له ئینستیوتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنتون و به‌ڕێوبه‌ری پێشوی به‌شی عێراق له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریکا که پێی وایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی عێراق سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له دۆزینه‌وه‌ی چه‌که‌کانی کۆمه‌ڵ کوژی سه‌دام حسێن که له سه‌ره‌تاوه ئه‌و شه‌ڕه به‌هۆیه‌وه ده‌ستیپێکرد به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه سه‌رکه‌وتوو بوو له ڕوی له کارخستنی ڕژێمه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ده‌نایه‌وه بۆ سه‌ر گه‌له‌که‌ی خۆی و هه‌روه‌ها به‌شه‌که‌ی تری هه‌رێمه‌که . هه‌روه‌ها شه‌ڕه‌که سه‌رکه‌وتوو بوو له دامه‌زراندنی بنه‌ماکانی دیموکراسی له جیهانی عه‌ره‌بی که کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤانه‌ی ده‌بێت بۆ سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێمه‌که تا مه‌ودایه‌کی درێژ خایه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:13 خوله‌كه.